به‌هۆی هه‌ڵوێستی له رووداوه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی هیبدۆ، ئه‌لیسا، خانمه گۆرانبێژی لوبنانی روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بووه‌وه.
ئه‌لیسا پشتیوانیی له‌و گۆڤاره فه‌ره‌نسییه كرد كه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه ته‌نزئامێزه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، هێرشی كرایه‌سه‌ر و به كوشتنی 12 كه‌س خوێناوی كرا، زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ریش، ئه‌و خانمه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به‌و پشتیوانیكردنه بێ رێژزیی به‌رامبه‌ر ئایینی ئیسلام كردووه.
ئه‌لیسا وێنه‌ی دوو قه‌ڵه‌می بڵاوكردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌یه‌ك به‌ره‌و روویان دێت و له‌ژێریدا نوسیویه‌تی: “ده‌بێت مره‌كه‌ب بڕێژرێت نه‌وه‌ك خوێن.” به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌یان بینیووه وا لێكیانداوه‌ته‌وه كه ئه‌لیسا مه‌به‌سته‌كه‌ی تۆمه‌تباركردنی موسڵمانان بووه به ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو تاوه‌ره بارزگانییه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر-ی ئه‌مریكا.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه، زۆرێك له هه‌واداره‌كانی هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی ئه‌لیسایان راگه‌یاندووه، زۆرێكیش به‌رگرییان لێكردووه.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌لیساش بۆ ره‌خنه‌گران خێرا بووه و نوسیویه‌تی: كه‌س ناتوانێت رێگه‌ی ده‌ربڕینی بیروڕای لێ بگرێت و كێش بیركردنه‌وه‌كانی به‌دڵ نییه، با چیتر شوێنی نه‌كه‌وێت و ته‌ماشای نه‌كات.