بارزان ئه‌كره‌م:شیکەرەوەی وەرزشی
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری یانه‌كانی به‌شداربووی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین هه‌ر یانه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له ڕووی پێك هاته و ئاماده‌كاریه‌كانی یانه‌كه، هه‌رچه‌ند خۆ ئاماده‌كردنه‌كانیشیان وه‌ك پیویست نه‌بێ، چونكه ئه‌م جاره‌ش قه‌یرای دارای به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ یانه‌كان .
گه‌ر باسێكی پاڵه‌وانی وه‌رز رابردوو بكه‌ین به له ده‌ستدانی ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی یانه‌كه‌ی، له‌وانه میران خه‌سرۆ، هه‌ردی سیامه‌ند، كه بڕبڕه‌ی پشتی یانه‌كه‌ی قه‌ڵای زه‌رد بوون، دره‌نگیش یانه‌كه ده‌ستی به ئاماده‌سازی كرد .
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش گرنگترین خاڵی به‌هێزی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڕۆیشتنی ستافه چالاكه‌كه‌ی یانه‌كه بۆ یانه‌یه‌كی تر، به‌ارمبه‌ر به له‌ده‌ستدانی هێز و توانای یانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می وه‌رزی ڕابردوو, پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه شوێن گره‌وه‌ی ئه‌وانه كێیه؟ بێ گومان یانه‌كه‌ی خاوه‌ن زۆرترین ناسناوی خوله‌كه‌یه, له شاری دهۆك ئه‌ویش یانه‌ی زێره‌ڤانیه, باسی خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م یانه‌یه بكه‌ین, بوونی ستافێكی به‌هێزی راهێنه‌ران, كه ئه‌وانیش سه‌میر بابۆ, كه‌یفی عبدوالره‌حمان, ئه‌بوبه‌كر, كاوه ئیبراهیمی راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان, كه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ست كه‌وتی تاكه كه‌سی و كۆمه‌ڵین, وه‌رزی ڕابردووش باشترین به‌ڵگه‌یه, له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش كارگێڕی زێره‌ڤانی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ مۆركردون, سه‌میریش ده‌ستی كرد به به‌هێز كردنی یانه‌كه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی خاله لاوه‌زه‌كانی, له یه‌كه‌م گرێبه‌ست كردنی دلێر حاته‌می گۆڵپارێزی برده ریزه‌كانی, كه وه‌رزی ڕابردوو باشترین ئاستی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراقی پێش كه‌ش كرد دواتریش بانگهێشتی هه‌لبژارده‌ی عێراق كرا, ئینجا له‌گه‌ڵ یاریزانان خالید مشیر و به‌یار ئه‌بو به‌كری برده ریزه‌كانی, بۆ هێلی ناوه‌راستیش شوان مامۆی گه‌ڕانده‌وه شوێنی پێشووی, ئینجا یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ه‌وروپی هێنا, بۆ به‌هێز كردنی توانی گۆڵكردنی, كه‌واته یانه‌یه‌ك ئه‌و هه‌موو خاله به‌هێزه‌ی هه‌بێت, له‌به‌رامبه‌ریشدا ركابه‌ره‌كانی ئه‌و توانا و هێزه‌یان نه‌بێت له رووی پێك هاته‌وه, هه‌روه‌ها له رووی داری و مه‌عنه‌ویشه‌وه, له‌و په‌ری ئاماده‌باشیدابن, هه‌تا ئۆردوگای مه‌شقیان له ولاتی توركیا ئه‌نجام داوه به ته‌واوی ئاماده‌ن، ئایا ناكرێ بڵێین زێره‌ڤانی ده‌بێته پاڵه‌وان؟
به بۆچونی خۆم زێره‌ڤانی ده‌بێته پاڵه‌وان، هه‌رچه‌ند له تۆپی پێدا هیچ شتێك مه‌حال نیه ره‌نگه یانه‌یك ببێته پاڵه‌وان یه‌كه‌م وه‌رزی بێ له ریزی نایاب.