فیلمی “سپۆت لایت” چۆن میدیا دەتوانێ مناڵان ڕزگاربکا و ویژدانی مرۆڤایەتی ڕاچڵەکێنێ لە بەرامبەر دین دا
فلیمی “سپۆت لایت” باسی ڕۆژنامەی “بۆستن گڵۆب” دەکا کە چۆن گەورەترین شەرمەزاری کەنیسەکانی جیهان لە دەستدرێژی سێکسی کردنە سەرمناڵان ئاشکرادەکا . لەم فیلمەدا دەبینین کە ئەم شەرمەزاریە تەنیا کاری قەشەکان نیە بەڵکو ڕودانی ئەم تاوانانە لە بەرامبەر هەزاران منداڵدا و لە دەیان ووڵاتی جیاجیای ئەمریکا و ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و ئوسترالیا نیشانی دەدا کە ئەوە سیستەم و دامودەزگای کەنیسەی کاسۆلیکە کە بەرپرسە و زەمینەی درێژەکێشانی ئەم تاوانەیە بۆ دەیان و سەدان ساڵ لە نێو کەنیسەکاندا.
ئەم فلیمە ڕۆچونە بۆ ناو خێزان و کۆمەڵگە و دەوڵەت و یاسا و پۆلیس و دادگا کە چۆن ئەم چیرۆکانەی دەستدرێژی کردنە سەر مناڵانیان شاردۆتەوە و بەرامبەر بە کەنیسە و قەشەکان بێدەنگیان هەڵبژاردوە و بە شیوەی جۆراوجۆر پشتیوانیان کردوە لەمانەوەی ئەم تاوانەدا. کاریگەری دین و دامودەزگای دینی کەنیسە دەبینینەوە کە چۆن تەنانەت دایک و باوکی ئەم مناڵانەیان لە ئاست ئەم تاوانانەدا کوێرکردوە.
پەیامەکانی ئەم فلیمە گرنگە کە دنیای واقیعی دامودەزگای دینی دەردەخا بەرامبەر بەو مناڵانەی خۆیان توانای بەرگری لەخۆکردنیان نیە و پێمان دەڵێ کە چۆن مناڵآن نابێت ئالودەی ئەو جەوە دینیە بکرێن. هوشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە دەوری ئەم دامودەزگایانە دەباتە سەرەوە و لە پیرۆزی کوێرانەی ڕای گشتی و کۆمەڵگە لەم بوارەدا دایان دەماڵێ کاتێک Michael Rezendes و ئەکتەرەکانی تر قێزەونی ئەم تاوانانەی قەشە و کەنیسە بەرامبەر بەو هەزاران قوربانیە دەبینن کە ژیانیان تاڵ کراوە.
ئەم فلیمە گرنگە لە لایەن ڕۆژنامەنوسان و میدیاکارانی کوردستانەوە ببینرێ تا بزانن دەتوانن چی بکەن تا مناڵانی کوردستان لە لایەن مەدرەسە و حوجرە و دامودەزگای دینیەوە چیان بەرامبەر دەکرێ و چۆن کۆمەڵگە و دایک و باوکان ئاگاداردەکەنەوە لە کاریگەری ئەم دامودەزگایانە لەسەر ژیان و پەروەردەی مناڵانێک کە خراونەتە ئەم شوێنە دینیانە.
ئەم فیلمە پێمان دەڵێدەبێ لە پێناوی مافی پاراستنی مناڵەکانماندا دەست بۆ ئاسمانیش بەرین و هیچ شتێک لە مافی مناڵآن پیرۆزتر نیە.
ئەمە ناساندنی فیلمەکەیە دەتوانن سوود لەم لینکە وەربگرن