
1- سووربە لەسەر ئەو شتەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت یەڵام ئەوەی پێویستە لەم بابەتەدا بیزانیت ئەوەیە بڕیارەكان بە مێشكت بدە .
2-ئەو كاتەی توڕە دەبیت هەوڵبدە بەسەر توڕەیەكەتدا زاڵبیت و هەوڵبدە تێبگەیت لە دەوروبەرەكەت و فراوانتر بیربكەرەوە .
3- زۆر هێواش بیر بكەرەوە و شپرزە مەبە و ئەو كاتەی پێویست بوو هەوڵبدە بیركردنەوەی خۆت لەسەر بابەتەكان بگۆڕیت .
4- تەركبز بكەرە سەر ووردەكاری و هەڵەشە مەبە و پێوەرێك بۆ ژیانی خۆت دابنێ.
5-ئەو كاتەی كێشەیەكت توش دەبێت ئەوەندەی دەتوانیت خۆت چارەسەری كێشەكان بكە و ئەو كاتەی لە توانا و دەسەڵاتی خۆتدا نەما چاكتر وایە پرس و ڕا بە كەسێك بكەیت كە بەڕاستی دڵسۆزتە .
6-كاتێك دەتەوێت بڕیارێك بدەیت بە تەواوەتی هەموو هەستەوەرەكانی جەستەت وەك گوێ و چاو و مێشكت بخەرە كار بۆ ئەوەی بڕیارەكەت ئەنجامێكی باشی هەبێت .
7- هەمیشە با ڕۆحیەتی گاڵتەو پێكەنین لەناختدا بێت هیچ نەبێت ئەمە كەمێك ناخت ئاسوودە دەكات و لە خەمخواردن دورت دەخاتەوە .
8-خراپ نیە ئەگەر بیرۆكەكانت لەگەڵ كەسێكی دڵسۆز بە ژیانی خۆت بگۆڕیتەوە بۆ ئەوەی شتی نوێ فێرببیت .
9-هەموو كات هەوڵبدە بۆ فێربوونی شتی نوێ و لەخۆبای مەبە بۆ ئەوەی ژیانت نەشێوێت .
10- كاتێك كارێك ئەنجامدەدەیت پێویستە بیر لە ئەنجامەكەشی بكەیتەوە ، ئەو كاتە بڕیاری دروست بدەیت .
سەرچاوە:mawdoo3