لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور ‌لەكاتی شۆردنی ڕوخسارتا لەم 10 هەڵەیە دووربكەوەرەوە

‌لەكاتی شۆردنی ڕوخسارتا لەم 10 هەڵەیە دووربكەوەرەوە

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان
shordny damuchawبۆ ئەوەی خاوەنی ڕوخسارێكی جوان و گەشاوە بن ئەوە پێویستە لەكاتی شۆردنی ڕوخساردا لەم هەڵانە دوور بكەونەوە بۆ ئەوەی جوانی ڕوخسارتان تێكنەچێت .
1-بەگوێرەی پێستی ڕوخسارت پاككەرەوە تایبەت بۆ پێستت بەكاربهێنە ،واتە ئەگەر پێستت چەورە ئەوە جێڵی تایبەت بەپێستی چەور و ئەگەر پێستت وشكە ئەوە باشتر وایە جێڵ و پاككەرەوەی تایبەت بە پێستی وشك بەكاربهێنیت .
2-بەتەواوەتی دووربكەوەرەوە لەوەی سابونی دەست شۆردن بۆ شۆردنی پێستی ڕوخسارت بەكاربهێنیت .
3-كاتێك دەستەكانت پیس بێت ڕوخسارتی پێ پاك مەكەرەوە واتە پێویستە سەرەتا دەستت خاوێن بكەیتەوە و دواتر ڕوخسارت بشۆیت .
4-خاولی خاوێن بۆ وشككردنەوەی ڕوخسارت بەكاربهێنە ،بەكارهێنانەوەی یەك خاولی بۆ وشككردنەوەی پێستت بەكارمەهێنە .
5-ئاوی زۆر سارد و زۆر گەرم بۆ شۆردنی پێستت بەكارمەهێنە چونكە ئەمە زیانی بۆ پێستت دەبێت .
6-بەكارهێنانی پاككەرەوەی پێست بەشێوەیەكی بەردەوام زیانی بۆ پێست دەبێت .
7-كاتێك سابون و جێڵ لە پێستی ڕوخسارت دەدەیت ئەوە پێویستە جوان ئاو بكەیت بە پێستتا و بەهیچ شێوەیەك نابێت سابون و پێكهاتەی كیمیاوی بە پێستەوە بمێنێتەوە،مانەوەوی پێكهاتەی كیمیاوی سابون و جێڵی خاوێنكردنەوەی ڕوخسار زیانی بۆ پێست دەبێت  .
8-شۆردنی ڕوخسار دواتر لێكردنەوەی ماكیاج كارێكی نادروستە ،پێویستە ماكیاج لەپێست بكرێتەوە و دواتر ڕوخسار بشۆردرێت .
9-بەكارهێنانی كلینكس بۆ ووشكردنەوەی ڕوخساری شۆردراو ، بەتەواوەتی دووربكەوەرەوە لەووی كلینكس بۆ وشككردنەوەی پێستی ڕوخسارت بەكاربهێنیت .
10-باش نەشۆردنی ناوچەی دەوری چاوەكان ، ئەمە یەكێكی دیكەیە لەو هەڵانەی ئەنجام دەدرێت ، باشتر وایە ناوچەی دەوری چاوەكانت بە جوانی و بە هێواشی خاوێن بكەویتەوە و لەبیری نەكەیت .
سەرچاوە:.jamalouki
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ 
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە