بەهۆی ئەوەی مرۆڤ رۆژانە بەكارو بارەكانییەوە ماندو دەبێت لەشەواندا پێویستییەكی زۆری بەحەوانەوە هەیە چ لە ڕووی جەستەییەوە بێت، یاخود دەروونی.
خوێندنەوەی كتێب لەپێش نووستن كۆمەڵێك سودی تەندروستی هەیە ، كە ئەمانەی خوارەوە كۆمەڵێكن لەو سودانە.
خوێندنەوە پێش نووستن یارمەتی زیادبوونی هۆكارەكانی فێربوون دەدات
لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە ئەو كەسانەی زۆرتر دەخوێننەوە بەتایبەت لەشەواندا زیرەكترنو توانای بڵاوكردنەوەی زانیاریان زۆرترە بە بەراورد بەو كەسانەی، كە كەمتر دەخوەننەوە، یان هەر ناخوێننەوە.
یارمەتی هێوركردنەوەی مێشك دەدات
هەست بەبێزاریو دڵەڕاوكێ دەكەیت؟ تۆ بەتەنیا نیت لەگەڵ خوێندنەوەی كتێبەكەت هەست بەئارامی دەكەیتو ڕزگارت دەبێت لەو بارودۆخە خوێدنەوە یەكێكە لەباشترین چارەسەرەكان بۆ مێشكو دەروون، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی هەست دەكەن باری تەندروستیان جێگیر نییە.
ئەگەر خوێندنەوە، لەپێش خەوتن بكەیت بەنەریت دەتوانی باشترین خەو بەدەست بهێنیت
لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە خوگرتن بە خوێندنەوە لەپێش نووستن دەتوانێت بەشێوەیەكی باش جەستەت ئامادە بكات بۆ نووستنێكی تەندروست و ئەو هیلاكیو دڵە ڕاوكێیانەی، كە ڕۆژانە هەتبووە، هەروەها خوێندنەوەوە چارەسەر دەبێت، ئەمە جگە لەوەی ئارامییەكی زۆر بە مێشكت دەبەخشێت.
خوێندنەوە توانای چارەسەركردنی زەهایمەری هەیە
خوێندنەوە یەكێكە لەو هۆكارانەی پارێزگاری لە مێشك دەكات لەتووشبوون بەنەخۆشییەكانی وەك زەهایمەر لەبەر ئەوەی چالاكی مێشك زیاددەكات كاتێك مرۆڤ دەخوێنێتەوەو یارمەتی بەهێزبوونی فرمانەكانی مێشك دەدات.
خوێندنەوە توانای هێشتنەوەیو ڕاگرتنی ئاستی كۆرتیزۆڵی لەشی هەیە بەشێوەیەكی ئاسایی
وەرگێڕان: هێڤار عومەر