بەهۆی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە کۆمەڵگای کوردی لەناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ بەملاوە لەهەلومەرجێکی دژواری پڕ لەکێشەدا دەژی، بەداگیرکردنی شەنگال و فەتوای حەڵاڵکردن و بردنی هەزاران ژن و کچی ئیزیدی لەلایەن ئەوە رێکخراوە و مامەڵە کردن لەگەڵیان وەک کۆیلەو دەسکەوتی جەنگ، ئەو هەلومەرجە ئاڵۆزتر‌و مەترسیەکانی فراوانتربون.
گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش جەنگی داعش و ساڕێژکردنی برینی ئەو کارەساتەی بەسەر ئێزیدیەکاندا هاتوەو بنیاتنانه‌وه‌ی ئاشتی سه‌رتاسه‌ری، پێویستی به‌پلانی ستراتیجی هه‌یه؛ بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته بارودۆخێک بێته ئاراوه بگونجێت له‌گه‌ڵ رێساکانی ئاشتی و بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تایبه‌ت به‌ژنان، به‌تایبه‌تی بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به (توندوتیژی سێکسی له‌کاتی جەنگدا). توندوتیژی سێکسی و به‌تایبه‌تی لاقه‌کردن وه‌ک دیارده‌یەکی نامرۆڤانه هاوکاته له‌گه‌ڵ رودانی جه‌نگ و ململانێی چه‌کداری له‌هه‌موو شوێنێکی جیهاندا، بوه‌ته به‌شێکی دانەبڕاوه له‌سەرجەم جەنگ و ناکۆکیەکان، هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بونی تەشریع و یاسا‌و نه‌بونی ویستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه‌و ته‌نانه‌ت یارمه‌تی نه‌دانی قوربانیان و قه‌ره‌بونه‌کردنه‌وه‌یان و سزانه‌دانی تاوانباران و ده‌سته‌به‌رنه‌کردنی دادپه‌روه‌ری.
ژنی کوردیش به‌شێوازی جۆراوجۆر توندوتیژی ده‌رهه‌ق کراوه، جا ئەو توندوتیژیە توندوتیژی سێکسی بێت یان سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی. له‌م کورته بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌ده‌م تیشک بخه‌مه‌سه‌ر بریاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که‌تایبه‌تن به(توندوتیژی سێکسی وه‌ک تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی) که‌به‌داخه‌وه جارێکی تر‌و له‌ساڵی ٢٠١٤دا ژنی کوردیشی گرته‌وه‌و رێژه‌یه‌کی زۆری کچان و ژنانی شەنگال بونه قوربانی ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه‌ی که له‌لایه‌ن گروپه چه‌ته‌کانی داعشه‌وه ئه‌نجامدراو هێرش کرایه‌سه‌ر دانیشتوانی شه‌نگال و ویژدانی جیهان و هه‌موو کوردێکی هه‌ژاند. راستە ئەم پرسە بەبەردەوامی لە لایەن دامودەزگا حکومی و میدیایی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی به‌به‌رده‌وامی قسه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌کرێت و له‌کۆڕو کۆنفرانسه‌کاندا زه‌ق ده‌کرێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ده‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌ڵام دەبێ لەمامەڵەکردن لەگەڵ کەیسێکی وا گەورەدا خۆمان دەرباز بکەین لەهەست و سۆز‌و بەشێوەیەکی یاسایی و زانستیانە بیخەینەڕوو، بەواتایەکی دی بۆ ناساندن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌م پرسه، باشتروایه سود له‌بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ربگرین و ئه‌م پرسه بەپێی بڕگەو ناوەڕۆکی یاسا نێودەوڵەتیەکان بناسێنین و چاو له‌ئه‌زمونی وڵاتانی دیکە بکه‌ین.
به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سیسته‌م و پێشینه یاساییه‌کانی دادگای جینائی نێوده‌وڵه‌تی یوگسلافیای پێشوو دادگای جینائی نێوده‌وڵه‌تی روانداو دادگای تایبه‌تی سیرالیۆن و دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، توندوتیژی سێکسی و لاقه‌کردن مورادفی یه‌کترنین، به‌ڵکو توندوتیژی سێکسی هه‌ریه‌ک له‌لاقه‌کردن و کۆیلایه‌تی سێکسی و بازرگانیکردن به‌مرۆڤ و پشکنینی پزیشکی نه‌شیاوو پشکنینی مرۆڤ به‌داماڵینی پۆشاکی و هه‌موو هێرشکردنێکی ئابروبه‌ر ده‌گرێته‌وه. ئه‌م تاوانه به‌رامبه‌ر به‌ژن و کچ یان پیاوو کوڕ ئه‌نجامده‌درێت و ئازاری ده‌رونی و جه‌سته‌یی زۆر به‌هێز له‌سه‌ر رزگاربوان و شایه‌تحاڵ به‌جێده‌هێڵێت و کارێگه‌ری قوڵی ده‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکان و له‌سه‌ر دانیشتوان به‌گشتی.
ساڵی ٢٠٠٨ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ یه‌که‌م جار له‌بڕیاری (١٨٢٠) جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کەتوندوتیژی سێکسی له‌کاتی جەنگ و ناکۆکیەکاندا هه‌ڕه‌شه‌یە بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد توندوتیژی سێکسی و ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌که‌وه گرێبدرێت. ئه‌م بڕیاره به‌ڵگه‌یه‌کی گرنگه له‌به‌شداریکردنی ژن له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی جەنگ و ناکۆکی و بنیاتنانی ئاشتی و چه‌ند خاڵێک له‌خۆده‌گرێت لێرەدا بەپێویستی دەزانم گرنگترینیان بخەمه‌ڕوو:
1.هاندانی پاراستنی ژن له‌توندوتیژی سێکسی، به‌دورخستنه‌وه‌ی ژنان له‌شوێنی هه‌ڕه‌شه‌لێکراوو راهێنانکردن به‌هێزه‌کان له‌پێناو نه‌هێشتنی توندوتیژی سێکسی و دیاریکردنی سزا بۆ ده‌وڵه‌تی تاوانکار له‌ناکۆکی چه‌کداریدا.
2.کۆمه‌ککردنی قوربانیانی توندوتیژی سێکسی له‌ڕێگه‌ی هاندان و پێشخستنی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و پشتگیری ده‌رونی و یارمه‌تی قانونی و پرۆگرامی چاودێریکردنی دایکایه‌تی و ده‌سته‌به‌رکردنی راوێژی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تێکه‌ڵکردنی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
3.نه‌هێشتنی ده‌ربازبون له‌سزاو هاندانی به‌رپرسیارێتی و لێپێچینه‌وه، به‌دانانی سیسته‌م بۆ لێپرسینه‌وه‌و دادگایکردنی تاوانبارانی توندوتیژی سێکسی. رێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی تاوانی توندوتیژی سێکسی به‌شێک بێت له‌ئه‌حکامی لێبوردنی گشتی.
4.کۆمه‌ککردنی دامه‌زراوه نیشتمانیه‌کان تا بتوانن داتا‌و به‌ڵگه‌ی پێویست کۆبکه‌نه‌وه و به‌دواداچونی دادگاییانه بۆ ئه‌و تاوانه بکه‌ن.
پاش تێپه‌ڕبونی ساڵێک به‌سه‌ر بریاری ١٨٢٠، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری ١٨٨٨ی له‌ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٩دا ده‌رکرد.هه‌ر به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ توندوتیژی سێکسی له‌کاتی جەنگ و ناکۆکیەکاندا دامه‌زراو ئێستا (ماگروت فالسترۆم) له‌م پۆسته‌دا کارده‌کات. ئامانجی ئه‌م بڕیاره‌ش کۆمه‌ککردنی بڕیاری ١٨٢٠ و پاراستنی خه‌ڵکی سڤیله له‌کاتی پرۆسه‌ی پاراستنی ئاشتی و دیاریکردنی لایه‌نه گومانلێکراوه‌کان و ئه‌نجامده‌رانی تاوانی لاقه‌کردن و جۆره‌کانی تری توندوتیژی سێکسی.
له‌ساڵی ٢٠١٠ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری ١٩٦٠ی ده‌رکرد بۆ لێپرسینه‌وه له‌لێپرسراوانی جێبه‌جێکردنی هه‌ردوو بڕیاری ١٨٢٠و ١٨٨٨و ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌ده‌واتی دامه‌زراوه‌یی بۆ نه‌هێشتنی ده‌ربازبون له‌سزاو دانانی هه‌نگاو بۆ پارێزگاری و ده‌سته‌به‌رکردنی پاراستن له‌توندوتیژی سێکسی و دیاریکردنی لایه‌نه گومانلێکراوه‌کان و راسپاردنی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ ریزبه‌ندکردنی ناوه‌کانیان له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌داو ناوزڕاندنیان و دانانی سیسته‌م بۆ لێپێچینه‌وه‌و دادگایی‌کردنی به‌شداربوانی تاوانی توندوتیژی سێکسی و هاندانی دامه‌زراوه نیشتمانیەکان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی داتا‌و به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ به‌دواداچونی دادگایی ئه‌و پرسانه.
له‌پێناوی کاراکردنی ئه‌م بڕیارانه له‌سه‌رگۆڕه‌پانی هه‌رێمی کوردستان و له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، پێویسته رێوشوێنی ریشه‌یی و گشتگیر بگیرێته‌به‌رو رێکخراوه‌کانی ژنان هه‌ڵوێست و پرۆگرامی تایبه‌ت به‌کاراکردنی بڕیاره‌کان وه‌ربگرن و داوا له‌حکومه‌ت بکه‌ن گرنگی بدات به‌م بڕیارانه له‌ناوه‌نده سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانداو فشار بخه‌نه‌سه‌ر په‌رله‌مان بۆ دارشتنی یاسی تایبه‌ت به‌پاراستنی ژن و ئاشتی و ئاسایش. ئه‌م بڕیاره دان ده‌نێت به‌بڵاوبونه‌وه‌ی توندوتیژی سێکسی به‌شێوه‌یه‌کی رێکخراوو بوه‌ته هۆکاری په‌کخستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وله‌تی، ئێستا نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ویلایه‌تێکی ئاشکرای هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی سێکسی هه‌روه‌ها توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری ره‌گه‌ز، به‌سه‌پاندنی سزا‌و راهێنان بۆ به‌تواناکردنی ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا کارده‌که‌ن و راهێنان به هێزه‌کان و جێبه‌جێکردنی رێوشوێنی ته‌ئدیبی.
ئه‌م تاوانانه‌ی داعش دژ به‌ژنانی کورد ئه‌نجامیدا، به‌پێی بڕیاری ١٨٢٠،١٨٨٨،١٩٦٠ به‌تاوانی جه‌نگ ئه‌ژمارده‌کرێن و پێویسته بەپێی ئەو بڕیارانەی سەرەوە ریزبه‌ند بکرێن و له‌یاداشتێکدا پێشکه‌ش به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بکرێت و هه‌وڵه‌کان چڕبکرێنه‌وه‌و فشار بخرێته‌سه‌ر رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی پابه‌ندیه‌کانیان و به‌دواداچونی تاوانباران و ئاشکراکردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی کۆمه‌کی داعش ده‌که‌ن .
ماسته‌ر له‌مافی مرۆڤ‌و مامۆستای زانکۆ