زەنجەفیل یەكێكە لە ڕووەكە پزیشكیەكان كە بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر بەسودە ،دەتوانرێت بەم شێوەیە تێكەڵەی زەنجەفیل و زەیتی زەیتون بۆ بەهێزكردنی تاڵەكانی قژ بەكاربهێنرێت.
پێویستیەكان بۆ دروستكردنی ئەم تێكەڵەیە:
كەوچكێك زەنجەفیلی هاڕاو تێكەڵاوی كەوچكێكی گەورە لە زەیتی زەیتون بكرێت ،و بدرێت لە پێستی سەر و مەساج بە پێستی سەر بكرێت و ماوەی كاتژمێرێك ئەم تێكەڵەیە بە پێستی سەرەوە بهێڵرێتەوە و دوای ئەم ماوەیە قژ بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بشۆردرێت ،دەتوانن ئەم تێكەڵەیە مانگی جارێك بۆ بەهێزكردنی تاڵەكانی قژ بەكاربهێنن.
سەرچاوە: .yasmina