پرسیارێكه‌و له بیر و هۆشی زۆرێك له ئافره‌تان و پیاوان بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه، دكتۆر عه‌مر حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان و مامۆستای وانه‌بێژ له زانكۆی قاهیره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه.
قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رجێی له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا سودی بۆ ئافره‌ت‌و پیاویش هه‌یه.
له‌باره‌ی ئافره‌تانه‌وه، دكتۆری ناوبراو ئاماژه به‌چه‌ند حیكمه‌ت‌و سودێك ده‌كات، له گرنگترینیان:
1ـ ئافره‌ت له نه‌خۆشی‌و سوتانه‌وه (التهاب) ده‌پارێزێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنتێزانی ئه‌ندامه ده‌ره‌كیه‌كانی زاووزێ له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا واده‌كات ئافره‌تان زیاتر توشی “التهاب” ببن.
2ـ زۆربه‌ی ئه‌و میكرۆبانه‌ی به‌هۆی ده‌رهاویشته‌كانی سوڕی مانگانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیاد ده‌كه‌ن، له‌كاتی سه‌رجێیدا ده‌چنه نێو لاشه‌ی ئافره‌ت.
3ـ خرۆشان و هه‌ڵسانی ئاره‌زووی مرۆڤ له‌كاتی سه‌رجێییدا، خوێنتێزان‌و فشاری خوێن بۆ ئه‌ندامی زاووزێ زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوونی زۆر‌و به‌ئازار، بۆیه نه‌ك هه‌ر سه‌رجێی، به‌ڵكو پێویسته له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا خۆ به‌دوور بیگرێت له‌یاری‌و ده‌ستبازی زۆر، تا ئه‌و حاڵه‌ته روونه‌دات.
4ـ ره‌حمی ئافره‌ت له‌كاتی سه‌رجێیدا كرژده‌بێته‌وه‌و دێته‌وه‌یه‌ك، دواتر خاوده‌بێته‌وه، دواتر ئه‌وه‌ی له‌بۆریچكه‌ی ره‌حمدا هه‌یه له‌ده‌رهاویشته‌كان كه میكرۆبیشی تیدایه هه‌ڵیده‌مژێت، ئه‌وه‌ش بۆی هه‌یه دیواری ناوه‌ی ره‌حم توشی “التهاب” بكات، به‌تایبه‌ت كه ئه‌ندامانی زاووزێ له‌كاتی سوڕی مانگانه زیاتر توشی”التهاب” ده‌بێت.
5ـ بێزاری‌و ئازاری سوڕی مانگانه وا له‌ئافره‌ت ده‌كات ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌روونی بۆ سه‌رجێی نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش ئاماده‌یی سه‌رجێی هه‌بێت له‌و كاته‌دا ئه‌وا پێویسته بیرله‌وه بكاته‌وه كه سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا ده‌كات.
حیكمه‌ت‌و سودو زیانه‌كانی، واته سودی دووركه‌تنه‌وه‌و زیانی ئه‌نجام دانی سه‌رجێی له‌كاتی سوڕی مانگانه، زیاتر په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ئافره‌ته‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه پیاو له بابه‌ته‌كه به‌ده‌رناكات.
دكتۆر عه‌مر حه‌سه‌ن له باره‌ی سوده‌كانی بۆ پیاوان ده‌ڵێت:
1ـ خۆبه‌دوورخستن‌و بێزاری پیاوان له بۆنی سوڕی مانگانه‌و دیمه‌نی خوێنی دامێنی ئافره‌ت، ساردی به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست ده‌كات.
2ـ هه‌ندێك له پیاوان دوای سه‌رجێی، له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا به‌هۆی میكرۆبی زاووزێی ئافره‌ته‌وه توشی “التهاب” ده‌بن له بۆری میزدا.