سێکسکردن ژیانی زۆربەی هاوسەرەکانی ڕزگار کردوە لە جیابونەوەو چەندین ناکۆکی و نەخۆشی و بۆتە هۆی پتەوبونی پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان لەڕوی خۆشەویستی و تەندروستیان، بەڵام لێرەدا چەند توێژینەوەیەکی نوێ ٨ سودی ئەنجامدانی سێکسی بۆ هەردوو ڕەگەز ئاشکرا دەکات، کەبریتین لەمانە:
گەشتنە ئۆرگازم لە سێسکدا:
لەکاتی سێکسکردندا و کاتێک دەگەیتە ئۆرگازم لاشەی مرۆڤ هۆرمۆنی ( ئۆکسیتوسین ) دەردەدات کە هەستێکی خۆش دەبەخشێت و پەیوەندی و لەگەڵ هاوسەرەکەی پتەوتر دەکات لێرەدا توێژینەوەیەکی دەریدەخات ئەنجامدانی سێکس بۆ ماوەی یەک جار لەهەفتەیەکدا بەسە بۆ هەستکردن بەخۆشی.
بەسودە بۆ دڵ:
توێژینەوەکە ئاشکرای کردوە گەر ژنان بەردەوام سێکس ئەنجامبدەن لەگەڵ هاوسەرەکانیان ئەوا بەرزبونەوەی فشاری خوێن کەمدەکاتەوەو بەمەش لەنەخۆشییەکانی دڵ بەدور دەبیت.
دوربون لەنەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات:
بەپێی توێژینەوەیەکی تەندروستی لە زانکۆی ئەمریکا لەسەر ٣٢ هەزار پیاو ئەنجامدرابوو دەرکەوتوە، ئەنجامدانی سێکس بۆ پیاو توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە.
سوتانی گەرمۆکەکانی لەش:
ئەنجامدانی سێکس بۆماوەی یەک کاتژمێر دەبێتە سوتانی ١٥٠ گەرمۆکەی لەش.
ئازاری جەستە ناهێڵێت:
لەئەنجامی توێژینەوەیەکی تردا هاتوە سێکس نەکردن بۆ خانمان دەبێتە هۆی دروسبونی ئازاری جەستە وەک نەخۆشی شەقیقەو تەشەنوجات و ئازاری پشت و قاچ کە لەسوڕی مانگانەی خانماندا ئازاری زۆر دەبێت.
باشبونی بیرەوەر:
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا، ئەنجامدانی سێکس ئاستی بیرەوەری لە خانمان و پیاوان باش دەکات .
کەمبونەوەی شڵەژان و ڕاڕای:
دوای گەشتن بە ئۆرگازم، جەستە چەند هۆڕمۆنێک دەردات کە بەرپرسن لە ئارامکردنەوەی دەرون و دورت دەخاتەوە لە ڕاڕایی و خەمۆکی و خۆشیت پێدەبەخشێت.
ڕێکبونەوەی خەو:
ئەنجامدانی سێکس خەو ڕێکدەخات و هۆڕمۆنی برولاکتین و سیروتیونین دەردات کە ئارامی و بەجەستە دەدات و ماندوی دەردەکات.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن