بێگومان ترس دیاردەیەکە کە هەموومان پێى ئاشناین و لە ژیانى ڕۆژانەشمان ڕووبەرووى ئەبینەوە. لێرەشدا منداڵ وەک هەر کەسێکى تر هەست بەم دیاردەى یە دەکات و هەروەک گەوران هەست بەم دیاردەى یە دەکات. جا ئاساییە منداڵ لە تەمەنى 1- 3 ساڵیەوە هەست بە ترسێکى ئاسا بکات بەڵام لە تەمەنى سەرەوەدا ئەوا ترس لاى منداڵ هەست بە ترسى ڕاستەقینە دەکات جا ئەمەش چ لە لایەن باوک و دایکەوە بێ بەمەبەستى دوورخستنەوەى لە کارە ناپەسندەکات وە یاخود لەلایەنى دەروونیەوە منداڵەکە خۆى هەست بکات. جا لێرەدا منداڵ هەست بەو جموجۆلانە دەکات کە لە دەوروبەرى دا هەیە و شتەکان لێک جیادەکاتەوە. وەنەبێ دیاردەى ترس لاى منداڵ هەر ئەوە بێ لە نێو خێزانەوە بەلکو لە رێگاى تەلەفزیۆنیشەوە پەێدادەبێت ئەمەش بە نیشان دانى فیلمە ترسناکەکان وە یاخود ئەو بەرنامەى کە گیانەوەرە دڕندەکان نیشان دەدات لێرەدا کاریگەرى بەسەر منداڵەکە دەبێت. لایەنەکى ترى دیاردەکە ئەوەى یە منداڵ ترس لە دەوروبەرى دەکات یاخود لە شتێکى سادە ئەمەش ئەگەرێتەوە بۆ پەروەردەکردنى خێزان و دایک و باوکانەوە لەبەرئەوەى پێویستە ئەوان لە دەسپێکدا منداڵ فێرە ئەوە بکەن کە هەندى شت هەیە ترس نیە و ئاساى یە دەبێ بگونجى لە گەڵیدا وە یا مەشقدانى منداڵەکە کە پێویستە ئەم فیلمانە ڕاستەقینە نین بەلکو خەیالیەوە نابى بترسى . جا بۆیە شارەزای و پسپۆرانى دەرووناسى جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەبێ منداڵ هەر لەسەرەتاوە دووربخرێتەوە لەو شتە زیان بەخش و ئەو فیلمە ترسناکانەى کە لە تەڵەفزیۆن پەخش دەکرێت تاکو بارى دەروونى منداڵەکە دووچارى شلژان نەبێ و باوک و دایکیش نابێ ڕەفتار و کردارى توند و تیژى بەرامبەر بە منداڵەکانیان بەکاربهێنن چونکە ئەمە دەبێتە هۆى ئەوەى منداڵە هەروەک دەلێن ترسنۆک بێت لە قۆناغى بچووکیەوە تەنانەت گەر گەوروش بێ لەبەرئەوەى کاریگەرێکى تەواوى بەسەردەروونى خودى منداڵەکە جێ دەهێلى. لێرەدا زۆر گرنگە منداڵ کەشو هەوایەکى لەبارى بۆ برەخسێنرى و پەروەردیەک بکرێت لە سەر بنەماى خۆشەویستى و گونجان نەک لە سەر بنەماى ترس و توقاندن.