لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگهەواڵی هەمەڕەنگ نیشانەکانی ناجێگیربووبی دەروونی منداڵ

نیشانەکانی ناجێگیربووبی دەروونی منداڵ

0 تێبینییەکان 43 بینینەکان

منداڵان هەندێکجار تووشی بارێکی دەروونی ناخۆش دەبن، بەهۆی رووداوێکەوە کە رەنگە دایکان و باوکان هەستی پێنەکەن، بەڵام زۆر گرنگە زوو بزانرێت و هۆکارەکەی بدۆزرێتەوە و چارەسەر بکرێت، دەنا کاریگەری سلبی دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ounousa نیشانەکانی تووشبوونی منداڵ بە حاڵەتێکی دەروونی ناجێگیر:

1-گۆڕانکاری لە میزاجیدا روودەدات، بۆ نمونە زۆر خەمبار دەبێت یان وەک جاران نایەوێت یاری بکات و بچێتە ناو هاوڕێکانی و گۆشەگیر دەبێت.

2-هەستکردن بە ترس و دڵەڕاوکێ، بۆ نمونە تەنگەنەفەس دەبێت و دادەچڵکێت یان لێدانی دڵی خێرا دەبێت.

3-کێشی دادەبەزێت و بایەخ بە خواردن نادات هاوشێوەی جاران.

جۆرەکانی نەخۆشی دەروونی لای منداڵ:
1-رەنگە تووشی جۆرێک لە دڵەڕاکێی تایبەت ببێت، بۆ نمونە واسواسی یان توڕەبوون و رەفتاری توند یان نینۆک خواردن.

2-هەندێک کات حاڵەتی دەروونی جیاوازە و ئارەزووی زیاد دەبێت بۆ خواردن و کێشی زیاد دەکات.

3-بەهیچ شێوەیەکی تاقەتی کەسانی چواردەوری خێزان و هاوڕێکانی نییە، بیرکردنەوەکانی سلبی دەبێت یان توانای بیرکردنەوەی لەدەستدەدات.

لەکاتی بوونی هەریەکێک لەم حاڵەتانە دەبێت، سەردانی پزیشک بکەیت یان کەسانی پسپۆڕی دەروونی تا دڵنیابیتەوە لە بارودۆخی منداڵەکەت و زوو چارەسەرکردنی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە