بارزان ئه‌كره‌م:
له دوای ساڵی 2003 وه, بابه‌تی گرێبه‌ست و موچه‌ی زۆری یاریزانان بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ریهه‌ڵدا پێشتر هه‌بوو, به‌ڵام وه‌كو ئه‌م جاره نه‌بوو, بڕی ماف و شایسته دارایه‌كانیان به ته‌واوی پێده‌درا, به‌ڵام له دوای ساڵی 2013 وه, بڕی بۆنده‌كان كه‌م بوونه‌وه, یانه‌كان بۆ خۆ رزگار كردن له‌و كێشه دارایانه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌موو شێوازێك, له‌وانه پێنه‌دانی پاره‌ی بۆندی یاریزانان و هێنانه‌وه‌ی بیانوو, خۆ دزینه‌وه له‌و مافه‌ی یاریزانان هه‌رجاره و به فێلێك, له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت یاریزانه‌كان نه‌یان توانی شایسته دارایه‌كانیان وه‌رگرن, زۆر جار یاریزان له‌گه‌ڵ یانه‌كه رێك ده‌كه‌وێت, دواتر له كۆتای وه‌رز به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م بڕی بۆنده‌كه‌ی پێده‌ده‌ن, به‌رێژه‌ی %25 یان 50 % ئه‌وه بڕه‌ش دوای ماندوبوونێكی زۆری یاریزانه ده‌درێت, هه‌ندێك جاریش هیچی له مافه دارایه‌كه پێ‌نادرێت, له كاتی رۆشتنی له یانه‌كه‌ی به‌مه‌رجی به‌ڵێن دان و خۆش بوون له بڕی بۆنده‌كه‌ی ئه‌و كات ده‌ست به‌رداربوونی ده‌ده‌نێ, واتاكه‌ی بریتیه له زۆرداری كردن و خواردنی مافی یاریزانان, ته‌نانه‌ت یانه هه‌یه له سه‌رتادا ماوه‌ی گرێبه‌سته ده‌نووسێ بۆ یه‌ك ساڵ له كۆتایدا ده‌ست كاری ده‌كات و ده‌یگۆڕێت بۆ دوو ساڵ, كاتێكیش یاریزانه‌كه داوای رۆشتن ده‌كات پێی ده‌ڵێن ساڵێكت ماوه, به‌واتا ده‌ستكاری ماوه‌ی بۆنده‌كه‌یان كردووه, هه‌ره‌شه‌ش ده‌كه‌ن دوای كۆتای هاتنیش سزات ده‌ده‌ین و رێگه‌ت پێناده‌ین یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌ك بكه‌یت, به ئاشكرا هاوار و ره‌خنه‌ی یاریزانه‌كان ده‌بینری له ده‌زگا كانی راگه‌یاندن, چونكه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن, هۆكاری به‌رده‌وامی ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه نه‌بوونی لایه‌نی سێیه‌مه له كاتی واژوو كردنی بۆنده‌كه, جا لایه‌نی سێیه‌م كێ بێت؟ سه‌ندیگای یاریزانان كه بوونی نیه له كاتێكدا زۆر پێویسته,له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌یه له كاتی بوونی كێشه یاریزان په‌نای بۆ ده‌به‌ن و ئه‌ویش به‌پێی بارۆدۆخه‌كه مافی یاریزانه‌كه ده‌پارێزێت و به‌رگریان لێده‌كات, یان له ریگای یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان, كه ده‌كرێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی سه‌ندیگای یاریزانان سودی لێببینرێ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانیان, ده‌توانرێ له ریگای پارێزه‌ر بكرێت له‌كاتی گرێبه‌ست كردن به ئاماده‌بوونی پارێزه‌رێك له نێوان هه‌ردوو لا, پێویسته یاریزانان چاوكراوه‌بن له‌مه‌و دوا له‌كاتی مۆر كردنی گرێبه‌ست, داوا بكه‌ن لایه‌نی سێیه‌م ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایدا مافیان نه‌خورێت, به پێچه‌وانه‌ش هه‌ندێك جار یانه زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت, به نه‌بوونی لایه‌نی سیًیه‌م له گرێبه‌سته‌كه‌دا.