نووسینی: ئازاد ئارمان
لیۆن ترۆتسکی، له ساڵی 1879، له خێزانێکی جوتیاری جوله‌که له ڕوسیا له دایک بووه. هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویه‌تی یه‌وه په‌یوه‌ست بووه به بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی ئه‌و کاته‌ی ڕوسیا له دژی حکومه‌تی ئوتوکراتی تزاری. هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئاشنایه‌تی په‌یدا کردووه له گه‌ل ڕه‌وتی سۆسیال دیموکراتی ڕوسیا (ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌م). بووه به مارکسیستێکی شۆڕشگێر و ده‌ستی به چاڵاکی سیاسی کردووه. بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1898 دا له ته‌مه‌نی 19 ساڵی دا ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی پۆلیسی تزاری و دوو ساڵ و نیو زیندانی بۆ ده‌برنه‌وه. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له زیندانی سیبیریا، هه‌لێک به ده‌ست دێنێ و له زیندان ڕاده‌کات، دوای هه‌ڵاتن و رزگاربوونی دووباره ده‌ست ده‌کاته‌وه به کاری شۆڕشگێرانه و سۆسیالیستی.
دواتر له ساڵی 1902 دا ڕوسیابه جێ دێلێت و ده‌چێت بۆ له‌نده‌ن و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ده‌گرێت له گه‌ل لینین و ناوه‌ندی سۆسیال دیموکراتی ڕوسیا. به تایبه‌تی هاورێیانی ڕۆژنامه‌ی (ئایسکرا)، لینین، کرۆبسکایا، مارتۆف، پلیخانۆف.
لیۆن ترۆتسکی دوای نیشته‌جێ بوونی له له‌نده‌ن به به‌رده‌وامی وتار ده‌نووسێ بۆ ڕۆژنامه‌ی ئایسکرا. دوای ماوه‌یه‌ک لینین پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات ترۆتسکی ببێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ئایسکرا (ئه‌و کاته ته‌مه‌نی بیست و دوو ساڵ ده‌بێت). به‌ڵام پلیخانۆف له دژی ئه‌م بریاره‌ی لینین ده‌وه‌ستێته‌وه.
پارتی کرێکارانی سۆسیال- دیموکراتی ڕوسیا له کۆنگره‌ی دووه‌م له ساڵی 1903 دا ده‌بێته دوو به‌ش: باڵی به‌لشه‌فیک و باڵی مه‌نشه‌فیک، ئه‌و کاته ترۆتسکی لایه‌نگیری له مه‌نشه‌فی یه‌کان ده‌کات، به رێبه‌رایه‌تی مارتۆف، لینین و پلیخانۆف لایه‌نگیری له به‌لشه‌فیه‌کان ده‌که‌ن. به‌ڵام دوای ساڵێک ترۆتسکی په‌یوه‌ندی نامێنێت له گه‌ل مه‌نشه‌فی یه‌کان و سه‌ربه‌خۆ له هه‌ردوو باڵه‌کان درێژه به کاری سۆسیالیستی ده‌دات.
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ له سه‌روبه‌ندی ڕوودانی شۆڕشی ساڵی 1905 ، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕوسیا، ئه‌و کاته لیۆن ترۆتسکی ته‌مه‌نی 26 ساڵان ده‌بێت. له شۆڕشی 1905 دا به‌شداری هه‌لسوراوانه ده‌کات و ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاو و کاریگه‌ری ده‌بێت، وه‌کو ڕابه‌رێکی ئه‌م شۆڕشه ده‌رده‌که‌وێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌بژێردرێت وه‌کو سه‌رۆکی شورای پترۆگراد. له کۆتایی دا ئه‌گه‌ر چی شۆڕشی 1905 له بارچوو و نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵاتی تزار بروخێنێت، هه‌ر وه‌کو هاوڕێی لینین باسی ده‌کات و ده‌ڵێ: “سوپای تزار له‌رزی، به‌ڵام نه‌ڕووخا”.
دوا به دوای پاشه‌کشه‌ی شۆڕشی 1905 دا. بۆ دووه‌مین جار لیۆن ترۆتسکی ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی پۆلیس و ده‌سگیر ده‌کرێت و ڕاسته‌وخۆ دووری ده‌خه‌نه‌وه بۆ سیبیریا. ته‌نها هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو. چونکه وه‌کو ڕابه‌ری شۆڕش ده‌رکه‌وت بوو. دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ک به سه‌ر زیندانی بوونی له سیبیریا، دووباره هه‌لێک به ده‌ست دێنێ بۆ ده‌ربازبوونی و له ئه‌نجامدا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنێت و ڕزگاری ده‌بێت.
له سه‌رده‌مانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا. کاتێ زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌و پارته‌کانی ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌م هه‌لۆێستی به‌رگری له نیشتیمان یان به‌رز کرده‌وه و به کرده‌وه چوونه ڕیزی بۆرژوازی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان. ئه‌و سۆسیالیستانه‌ی له سه‌ر ڕێبازی سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی مانه‌وه و دژی ئه‌م شه‌ڕه ئیمپریالیستی یه بوون ژماره‌یان زۆر که‌م بوون. هه‌ر وه‌کو رۆزا لۆکسمبیرگ ده‌ڵێت: ” گه‌یشتوینه‌ته بارودۆخێک که هه‌موو بزووتنه‌وه نێوده‌وله‌تی یه‌کانی دژ به جه‌نگ له چه‌ند گالیسکه‌یه‌کی که‌م که ئه‌سپ ڕایده‌گێشێت ده‌توانین سه‌فه‌ر بکه‌ین”. لیۆن ترۆتسکی یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی ڕۆشن‌ترین هه‌ڵوێستی بوو له دژی جه‌نگ. ئه‌م تێروانینه‌شی له په‌رتووکێدا نووسی به ناوی: {ئه‌نته‌رناسیونالیزم و جه‌نگ}. له ساڵی 1915 دا له کۆنفراسی زیمیرولد- سویسرا، بزووتنه‌وه‌ی دژی جه‌نگ به‌شدار ده‌بێت و مانیفیستی دژی جه‌نگ ترۆتسکی ده‌ینووسێت.
له سه‌روبه‌ندی ڕوودانی شۆڕشی شوباتدا، له ساڵی 1917 ، لیۆن ترۆتسکی له نیویۆرک له ئه‌مریکاوه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕوسیا. له هه‌مان ساڵدا په‌یوه‌ندی کرده‌وه به به‌لشه‌فیه‌کانه‌وه و بوو به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌کته‌بی سیاسی.
له شۆڕشی ئوکتۆبه‌ر دا ده‌ورێکی بێ وێنه‌ی گێرا و یه‌کێک بوو له که‌سایه‌تی یه هه‌ره ناسراو دیاره‌کانی ڕابه‌رانی شۆڕش. هه‌روه‌ها دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن شوراکانه‌وه ئه‌م مه‌سئولیه‌تانه‌ی له ئه‌ستۆ بوو: بنیاتنه‌ری سوپای سوور، لێپرسراوی سۆڤیه‌ت له کاروباری ده‌ره‌وه 1917-1918 ، لێپرسراوی ڕێکه‌وتننامه‌ی بریست لیتۆفیسک له گه‌ل حکومه‌تی ئه‌لمانیا، لێپرسراوی کاروباری سه‌ربازی و ده‌ریایی له ساڵانی 1918- 1924 ، هه‌روه‌ها ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ئه‌نته‌رناسینالی چه‌پ بوو له ناو پارتی به‌لشه‌فیک له سه‌ره‌تای ساڵانی بیسته‌کاندا. هه‌روه‌ها ده‌وری سه‌ره‌کی گیرا له بنیاتنانی ئه‌نته‌رناسیونالی سێیه‌م له گه‌ل هاوڕێی لینین. دواتریش بوو به یه‌کێک له ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی جیهانی ناسراو به (ئه‌نته‌رناسیونالی کۆمۆنیست).
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکن له مێژووی که‌سایه‌تی لیۆن ترۆتسکی تیکه‌ڵاو بووه له گه‌ل مێژووی شۆڕشی ئۆکتوبه‌ر و سۆسیالیزمی ئه‌نته‌رناسیونالی. هیچ هێزێک ناتوانێ له یه‌کتریان جیابکاته‌وه، دیکتاتوریه‌تی ستالین پێی وابوو دوای مه‌رگی هاوڕێی لینین ده‌توانێ ئه‌م مێژووه به هاته هه‌تایه بشێوینێ و به ئاره‌زووی خۆی مێژوویه‌ک دروست بکات. ئه‌کێک له پیلانه فاشیسته‌کانی ئه‌وه بوو قه‌ڵاچۆکردنی سه‌رکرده و ڕێبه‌رانی پارتی به‌لشه‌فیک و شوراکان.
ئه‌وه بوو یه‌که‌م لێدانی له لیۆن ترۆتسکی یه ده‌ستی پێ کرد. سه‌ره‌تا زه‌مینه‌ی خۆش کرد له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی حکومه‌ت. دوای ئه‌م که‌مپینه و راکێشانی به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی پارتی به‌لشه‌فیک بۆ لای خۆی (دواتر هه‌ر هه‌مان له‌م سه‌رکردانه ده‌رنه‌چوون له ژێر کوشت و کوشتاری ستالین) . له ساڵی 1927 دا له پیلانگیریی یه‌کی دژه کۆمۆنیستی یه‌کی ته‌واو دا. توانی لیۆن ترۆتسکی له پارت دوور بخاته‌وه. له‌م کاته‌وه تاکو سالانی 1940 گه‌وره‌ترین قه‌سابخانه‌ی بۆ به‌لشه‌فیه‌کان دروست کرد، که ناسراوترین یان به دادگای مۆسکۆ ناسراوه. ترۆتسکی ئه‌و کاته ناوی له‌م سیاسه‌ته‌ی ستالین نا ” شه‌ڕی یه‌ک لایه‌نه‌ی ناوخۆ له دژی پارتی به‌لشه‌فیک” . ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که له سه‌رده‌مانی لینین له سه‌رکردایه‌تی پارت بوون و له ڕوسیا دا ژیانیان به سه‌ر ده‌برد هیچ كامێكیان به زیندوویی نه‌مان و هه‌موویان که‌وتنه به‌ر هێرشی به‌ربه‌ریانه‌ی ستالین. له‌وانه: زینییۆف، کامینۆف، سه‌میرۆف، رادۆک، په‌یاتۆکوف، سکۆلنیکۆف، بوخارین، ریکۆف، راکۆفسکی …..هتد. دوای ئه‌م هه‌موو تاوانه ستالینی خوێن ڕێژ، هێشتا دڵی پێویستی به خوێن ڕێژی زیاتره‌و ده‌ست ده‌بات بۆ چه‌په‌لترین و نا مرۆڤانه‌ترین تاوان له‌وانه خێزانی لیۆن ترۆتسکی، دوو کوڕ و دوو کچی ده‌بێت، هه‌ر چواریان له کاره‌ساتی جیاواز به ده‌ستی خوێن ڕێژانی ستالین له ناو ده‌برێن و هه‌تا هاوسه‌ری پێشووی دوور ده‌خاته‌وه بۆ زیندانی سیبیریا و تاکو له‌وێ هه‌ر له زیندان گیانی له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ی ستالین ئه‌نجامی دا نه‌ک هه‌ر ترۆتسکی له خه‌بات و تێکۆشان سارد نه‌کرده‌وه و نه‌ی به‌زاند. هه‌میشه ئه‌م وته به‌ناوبانگه‌ی ده‌خوێند: (تا زیندوو بم من هیوام). به‌ڵکو زیاتر له جاران خاراوتر بوو وشێلگیرانه تر له پێشوو درێژه‌ی به تێکۆشان‌دا. به‌م شێوه‌یه‌ش وه‌سفی ستالینی کرد: “ئه‌و وێنه ره‌وانکه‌ره‌ی ئێستا له نێوان به‌لشه‌فیزم ستالینیزم دایه، ته‌نها دیواری خوێن نی یه، به‌ڵکو به ته‌واوی رووباری خوێنه”.
له ساڵی 1929 دا خه‌باتی ترۆتسکی له ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا له گه‌ل (نه‌تاشا)ی هاوسه‌ری له لایه‌ن ده‌وله‌تی ستالینه‌وه دیپۆرتی تورکیا یان ده‌که‌ن. چوار ساڵ و نیو ژیان به په‌ناهه‌نده‌یی له جه‌زیره‌یه‌ک به ناوی (پرین کیپۆ) له نزیک شاری ئیسته‌مبۆل به سه‌ر ده‌به‌ن. له‌م ماوه‌یه‌دا ترۆتسکی به به‌رده‌وامی کاری نووسین ده‌کات و له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه نامیلکه‌و په‌رتووک ده‌نووسێ: سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی، شۆڕشی ئیسپانیا، خه‌بات له دژی فاشیزم له ئه‌لمانیا، سیاسه‌تی بیروکراتیزمی ستالینی.
دووه‌هه‌مین وڵات که داوای په‌ناهه‌نده‌یی لێ ده‌که‌ن و بۆی ده‌چن. وڵاتی فه‌ره‌نسایه. له‌وێش به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر نووسینه‌کانی و چه‌ندین نووسراوی نووسی له‌وانه په‌رتووکێک به ناوی ( لینینی لاو). به‌ڵام دووباره مه‌سه‌له‌ی مانه‌وی له فه‌ره‌نساشدا ده‌که‌وێته خه‌ته‌ره‌وه. ستالین ده‌وله‌تی فه‌ره‌نسا مه‌جبوور ده‌کات که ترۆتسکی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ربکات. ئه‌مه‌ش له ژێر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو وڵات دا به‌رێوه چوو.
وڵاتی نه‌رویج سێیه‌مین وڵات ده‌بێت که ترۆتسکی و هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌تاشا تیایه نیشه‌ته‌جێ ده‌بن بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو له‌وێ ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن و یه‌کێک له په‌رتووکه دیاره‌کانی له‌وێ ده‌نووسی به ناوی( شۆڕشێکی خیانه‌تلێکراو). سه‌رئه‌نجام له وڵاتی نه‌رویجیش به هۆی فشاری ڕاسته‌وخۆی ده‌زگای ستالین. چه‌ند مانگێک ترۆتسکی ده‌ست به سه‌ر ده‌که‌ن و دوای ئه‌وه دیپۆرتی وڵاتی مه‌کسیکی ده‌که‌ن و له شاری مه‌کسیکۆ سیتی که پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌یه نیشته‌جێ ده‌بن. له‌وێش به به‌رده‌وامی دڕێژه به کاره‌کانی ده‌دات و له‌م مه‌یدانانه‌دا کار ده‌کات: نووسینی جیاوازی یه‌کانی که‌له‌پوری مارکسیزمی ڕاسته‌قینه له گه‌ل مارکسیزمی درۆینه‌ی ستالینی، کار کردن بۆ بنیاتنانی ئه‌نته‌رناسیونالی چواره‌م، وه‌ڵام دانه‌وه به دادگای مۆسکۆ، مه‌سه‌له‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م.
ستالین به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌ی که لیۆن ترۆتسکی ڕوسیای به‌جێ هێشت، خه‌ریکی پیلان دارێژی بوو بۆ له ناو بردنی ترۆتسکی. چه‌ندین جار ئه‌م هه‌وڵه‌ی تاقی کردۆته‌وه، به‌ڵام تیایدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. به‌ڵام له کۆتایی دا به پێی پیلانێکی له پێشدا داڕێژراو له لایه‌ن پۆلیسی نهێنی ستالین وه که‌سێکی ئاماده کردبوو بۆ ئه‌م کاره ئه‌ویش (ڕامون مرکادر) بوو. که ده‌ستگیرانی یه‌کێک له‌م کچانه بوو که له گه‌ل ترۆتسکی کاری پارتی یان ده‌کرد. ڕامون مەکادر سوودی له‌و په‌یوه‌ندی یه بینی و له 20-08-1940 دا دەتوانێ له ماله‌که‌ی خۆی دا هێرش بباته سه‌ر لیۆن ترۆتسکی و به سه‌ختی برینداری بکات و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه بۆ هه‌تا هه‌تایه له لێدان بخات.
ستالین توانی دڵی ترۆتسکی له لێدان بخات، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانی ڕێباز و مێژوویه‌ک که ترۆتسکی 40 ساڵ له پێناویدا خه‌باتی بۆ کرد له ناوبه‌رێت. ئه‌ویش ڕیباز و که‌له‌پوری مارکسیزمی ڕاسته‌قینه و سۆسیالیزمی ئه‌نته‌رناسیونالی بوو.
له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، یانی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م دا. ئه‌گه‌ر هیوایه‌ک هه‌بێ بۆ شۆڕش و ڕاپه‌رین، ئه‌وه ناو و ڕێبازی ترۆتسکی یه له پێشه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ستانه جه‌ماوه‌ری یانه به ئاڵای مارکسیزمی ڕاسته‌قینه‌وه. نه‌ک ستالینی دیکتاتۆر. ئه‌وه ئه‌مرۆ ترۆتسکیزمه بۆته یه‌کێک له سه‌رچاوه تیوری یه‌کانی مارکسیسزمی شۆڕشگێر، نه‌ک ستالینیزمی دوژمن به مارکسیزم. ئه‌وه نووسینه‌کانی ترۆتسکی یه وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ک هه‌ر چه‌په‌کان به‌ڵکو به‌شێکی فراوان له کۆمه‌ڵگه سوودی لێ وه‌رده‌گرن. به‌ڵام ستالین و ستالینیزم ئه‌مرۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نه‌فره‌تی قوول و بێ ئامانی لێی هه‌یه.
ئه‌زموونه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی له ڕابردوودا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، ده‌سه‌ڵاتی مێژوو زۆر گه‌وره تره له ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین دیکتاتۆر. هه‌ر وه‌کو لیۆن ترۆتسکی زۆر بلیمه‌تانه پێناسه‌ی دیکتاتۆرێکی وه‌کو ستالین ده‌کات و پێی ده‌ڵێت: ” تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی مێژوویی، زۆر به‌هێزتره، له به‌هێزترین تۆڵه‌ی سکرتێری گشتی “.