جەژنى دایک یان ڕۆژى دایک، ئاهەنگێکە کە لەسەرەتاى سەدەى بیستەم دەرکەوت، هەندێک لەوڵاتان یادى دەکەنەوە وەک ڕێزک بۆ دایکان.
بیرۆکەى ئەم یادە لەلایەن ڕۆژئاوا و ئەوروپییەکانەوە سەرى هەڵداوە، ئەوەش دواى ئەوەى کە دایکان لەلایەن منداڵەکانیانەوە پشتگوێ خرابوون و ڕۆڵی گرنگیدانى پێویست نادەن بەدایکانیان، لەبەر ئەوەش وەک هەوڵێک تاوەکو دایکان لەلایەن منداڵەکانیانەوە یادبکرێنەوە.
دواتر ئەم یادە بڵاوبووەوە لەنێو ئەو خەڵکانەى کە ئاهەنگیان تیادا دەگێڕا بەبۆنەى ئەم ڕۆژەوە و دواتر لەلایەن زۆرێک لەخەڵکى لەوڵاتانى جیهاندا بڵاوبوویەوە.
مێژووى ڕۆژى دایک لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکى تر دەگۆڕێت، بۆ نموونە لەوڵاتەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ڕۆژى دایک دەکەوێتە ٢١ى ئازارەوە، بەڵام لەوڵاتێکى وەک نەرویجدا دەکەوێتە ٢ى شوباتەوە، لەوڵاتى ئەرجەنتین دەکەوێتە٣ى تشرینى یەکەمەوە و لەباشوورى ئەفەریقادا دەکەوێتە ١ى ئایارەوە، بەڵام لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا ئەم ڕۆژە دەکەوێتە دووەم یەک شەممەى مانگى ئایار لەهەموو ساڵێکدا.
جەژنى دایک داهێنانێکى ئەمریکییە و پەیوەست نییە بەو ئاهەنگ گێڕانانەى کە بۆ دایکان دەکرێن لەشوێنە جیاوازەکانى جیهاندا لە ماوەى چەندین ساڵی ڕابردوودا، وەک پەرەستنى یۆنانییەکان بۆ کۆپیلى، جەژنى ڕۆمەکان بۆ هێلریا یان ئاهەنگى مەسیحییەکانى ئەوروپا بۆ ڕۆژى دایک، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زاراوەى جەژنى دایک پەیوەست بووە بەو نەریتە کۆنانەى پێشووەوە.
لەساڵى ١٩١٢ دا “ئانا گارڤیس” کۆمەڵەی نێودەوڵەتى بۆ ڕۆژى دایک دامەزراند، ئەوەشى دووپاتکردەوە کە زاراوەى”دایکان”نابێت بەکۆ بێت و پێویستە وشەکە تاک بێت واتا وشەى “دایک” بەکاربهێنرێت، ئەوەش وەک ڕێزێک بۆ هەموو خێزانەکان تاوەکو ڕێزى دایکیان بگرن لەگەڵ ڕێزى هەموو دایکانى تریش لەجیهاندا.
ئەم ناوەش لەلایەن سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاوە “وردرۆو ویڵسۆن” ئەم ناونانەى بەکارهێنا لەیاسادا وەک جەژنێکى فەرمی لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا، هەروەها کۆنگرێسى ئەمریکی لەبونیادنانى یاساییدا بەکاریهێنا و هەندێک سەرۆکى تریش ئاماژەیان بۆ کردبوو لەبانگەشەکانیاندا بەوەى کە ڕۆژى دایک گرنگییەکى تایبەتى هەیە.
مێژووى ڕۆژى دایک:
یەکەم ئاهەنگى ڕۆژى دایک لەساڵى ١٩٠٨ بوو کاتێک کە ئانا گارڤیس هەستا بەیادکردنەوەى دایکى لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا، دواتر هەستا بە ئەنجامدانى کەمپینێک تاوەکو یادى دایک بکرێتە جەژنێکى دانپێدانراو لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا.
سەرەڕاى ئەوەى کە لەساڵى ١٩١٤ دا سەرکەوتنێکى باشى بەدەستهێنا، بەڵام دواتر لەساڵى ١٩٢٠ دا دووچارى شکست بوویەوە، ئەوەش لەبەرئەوەى کە ئەو کردارەى بۆ بازرگانى بەکارهێنا، دواتر شارەکان جەژنى جێڤرسنیان ئەنجامدا و لەئێستاشدا هەموو جیهان ئەو ئاهەنگە دەگێڕن، لەم نەریتەدا هەموو تاکێک هەڵدەستن بە بەخشینى دیارى یان کارتێک یان یادەوەرییەک بۆ دایکان و باوان.
لەساڵى ١٨٧٠ دا ژمارەیەک ئاهەنگ لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا ئەنجامدران وەک ڕێزلێنانێک بۆ دایکان، بەڵام ئەو ئاهەنگانە هیچ دەنگدانەوەیەکیان نەبوو لەئاستى ناوخۆییدا، گارڤیس باسى هەوڵەکانى جۆلیا واردى نەکرد بۆ بونیادنانى جەژنى دایکان بۆ سەلامەتى لەساڵى ١٨٧٠ دا وە هەروەها باسى ئەو کەسانەى نەکردبوو کە مانیان گرتبوو لەئاهەنگەکانى نێو خوێندنگاکاندا بەتایبەت ئەوانەى کە داواى جەژنى منداڵیان دەکرد لەنێوان جەژنەکانى تردا، هەروەها باسى نەریتەکانى فێستیڤاڵەکانى دایکى نەکردبوو لەڕۆژانى یەک شەممەدا و هەمیشە دەیووت کە جەژنى دایک بیرۆکەى خۆى بووە بەتەنها.
مێژووى جەژنى دایک لەجیهاندا:
لەبەرئەوەى کە جەژنى دایک لەلایەن ئەمریکاوە دروستبووە کەوایە مێژووەکەشى دیاریکراوە و کەمێکیش گۆڕاوە لەشوێنەکانى تر تاوەکو گونجاو بێت لەگەڵ ئاهەنگەکانى ڕێزلێنانى دایکان، وەک جەژنى دایک لەڕۆژى یەک شەممەدا لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا و لەیۆنان کە لەلایەن کەنیسەى ئەرسوزۆکسەکانەوە ڕوویدەدا و تیایدا یادى مەسیح دەکرایەوە لە کەنیسەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا جەژنى دایک لەڕۆژانى یەک شەممەدا ئەنجامدەدرا و بەڵام دانپێدانراو نەبوو.
هەروەها ئەم جەژنە لەلایەن کۆمەڵێک وڵات گۆڕانکارییان لەڕۆژەکەیدا دەکرد تاوەکو بگونجێت لەگەڵ ئایین و نەریتەکانیادا و هەندێک تریش ڕۆژێکیان هەڵدەبژارد کە پێگەیەکى بەرزى هەبێت لەلایان تاوەکو گرنگییەکى زیاترى پێبدەن.