هەندێک کات هەست بە میزاجێکی زۆر خراپ دەکەیت و خەم زاڵدەبێت بەسەر دەروونتدا، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت یان رووداوێک روویدابێت، بەڵام بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە خراپە بێیتە دەرەوە، پێویستە ئەم پێنج رێنماییە جێبەجێ بکەیت:
1-بایەخ بدە بە خۆت، هەوڵبدە خۆت جوان بکە و جلوبەرگی سەرنجڕاکێش بپۆشە، یان گۆڕانکاری لە ستایلەکەتدا بکە، جلوبەرگ یان بڕینی قژت و گۆڕانی رەنگ، چونکە هەریەک لەم رەفتارانە دەروونت ئارام دەکاتەوە ئاسوودە دەبیت.
2-بازاڕکردن بەتەنها یان لەگەڵ هاوڕێکانت، مەرج نییە خەرجیەکی زۆر بکەیت، بەڵام کڕینی هەر پارچەیەک دڵخۆش دەکات، هاوکات لەگەڵ بازاڕکردن دانیشتن لە کافتریایەک و خواردنەوەی قاوەیەک.
3-خواردن کاریگەری لەسەر دەروون هەیە، هەربۆیە گرنگە بایەخ بە جۆری خواردنەکانت بدەیت، چونکە هەندێک خواردن کاریگەریان لەسەر تێکدانی دەروونت هەیە، بەڵام ئەو خواردنانەی ڤیتامین و کانزا و پرۆتینی زۆرە سوودی هەیە.
4-چالاککردنی پەیوەندییەکانت و گفتوگۆکردن، چونکە بێدەنگی زۆر و تەنیای هۆکارە بۆ خەمۆکی.
5-گۆڕینی شێواز و شوێنی کەلوپەلەکانی ماڵەکەت، چێژی هەیە و ئاسوودەت دەکات.