25
كۆمەڵێك ڕەفتار هەیە كەپیاو ئارەزوو دەكات لەهاوسەرەكەیدا هەبێت ،هەبونی ئەم ڕەفتارنە لەكەسایەتی ئافرەتدا هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی خێزانێكی بەختەوەریان هەبێت .
كۆمەڵێك ڕەفتار هەیە كەپیاو ئارەزوو دەكات لەهاوسەرەكەیدا هەبێت ،هەبونی ئەم ڕەفتارنە لەكەسایەتی ئافرەتدا هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی خێزانێكی بەختەوەریان هەبێت .جوانی ڕوخساری مرۆڤ تەنها هۆكار نابێت بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بەڵكو پیاوان ئارەزوو دەكەن ئەو خانمەی دەیكەنە هاوسەریان خاوەنی ئەم ڕەفتارانە بێت.
1-ڕێزی هاوسەرەكەی بگرێت: ڕێزگرتن یەكێكە لەو ڕەفتارانەی كەهۆكار دەبێت بۆ پتوبونی پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان ، ئەو ئافرەتەی ڕێزبگرێت لەهاوسەرەكەی لەكاتی هەبون یان نەبونی هاوسەرەكەی لەگەڵیا ،ئەمە هۆكار دەبێت بۆئەوەی هەموو كات مێردەكەی بەچاوی ڕێزەوە تەماشای هاوسەرەكەی بكات.
2-پیاو ئارەزوو دەكات خێزانەكەی تاكە شوێنی ڕازەكانی ئەو بێت ، ئافرەت دەتوانێت ببێتە ئەو كەسەی كە هاوسەرەكەی لەكاتی خۆشی و ناخۆشیدا پەنای بۆببات و پیاو ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی بەم شێوەیە بیر بكاتەوە و ڕەفتار بكات.
3-پیاوان ئارزوو دەكەن هاوسەرەكانیان بەو شێوەیە ڕەفتاربكەن كەهەن و خاوەنی كەسایەتی خۆیان بن.
4-ئارفرەتی خاوەن كەسایەتی بەهێز ئەو كەسەیە كەپیاو ئارەزوو دەكات بیكاتە هاوبەشی ژیانی ،بەجۆرێك كەتوانای ڕوبەڕوبونەوەی ژیانی هەبێت لەگەڵ هاوسەرەكەیدا و بڕوای بەخۆی هەبێت.
5-ئەو ئافرەتەی هەمیشە بیر لەڕوە باشەكەی ژیان دەكاتەوەو یارمەتی دەری هاوسەرەكەی بێت بۆئەوەی بەسەر كێشەكانی ژیاندا زاڵ بێت و ئارامی ببەخشێت بەهاوسەرەكەی ،ئەو خانمەیە كەپیاو خەونی پێوەدەبینێت.
6-پیاو ئارەزوو دەكات كە هاوسەرەكەی گرنگی پێبدات و خۆشەویستی پێببەخشێت بۆئەوی ببنە خاوەنی خێزانێكی بەختەوەر.
7-پیاو ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی گرنگی بەخۆی بدات ،بۆ ئەوەش خانم ئەوە لەبیر مەكە كە لەناو ماڵ و لەگەڵ هاوسەرەكەت هەوڵبدە هەموو كات وەك شاژن دەربكەویت.
سەرچاوە: hiamag.
ئامادەكردنی:چراخان ئاسۆ