سوود وەرگرتنی مرۆڤ لە موزیک بە ئاسان بووە، چونکە ڕیتم و ئاواز وەک دوو پایەی سەرەکی موزیک، لە سروشتی مرۆڤدا بوونی هەبووە.
لەم ڕووە لە بەشێکی زۆری خێلە سەرەتاییەکاندا موزیک بوونی هەبووە لە مەراسیمە ئاینییە جۆراو جۆرەکاندا و هۆکارێک بووە بۆ پێکەوە گرێدانی تاکەکانی خێڵەکە و لەناوبردنی ترس و دروستکردنی ئارامی.
موزیک زمانی خۆزگە و هەستە مرۆییەکانە و هەر گەلێک لە بواری کلتوری و فەرهەنگی خۆیدا موزیکی تایبەتی خۆی هەیە.
توێژەرەکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە دایکان و باوکان ڕۆژانە یەک کاتژمێر موزیک بۆ منداڵەکانیان لێبدەن، ئەم کارە دەبێتە هۆی سوود وەرگرتنی زیاتر لە خواردن و کەشێکی لەبار بۆ خەو و پشوودان.
موزیک وەک پێویستی مرۆڤ
موزیک وەک پێویستی فیزیکی، هۆش، هەستەکان و لایەنی کۆمەڵایەتی و کلتوری لە ژیانی مرۆڤدا گرنگییەکی زۆری هەیە و لە ڕێگای ئەم پێویستییانەوە چووەتە ناو هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤەوە، موزیک پەیوەندییەکی زیندوو و ڕاستەوخۆی بە مێشکی مرۆڤەوە هەیە.
ڕیتم، هاندەری جووڵە و ئاواز پێکهێنەری چێژ و خۆشی و ئەندێشەیە، لەبەر ئەوە بچوکترین لەرەی ڕیتمی و دەنگێکی ڕێکوپێک ڕۆح و جەستە دەخاتە جووڵە، مناڵێکی تازە لەدایکبوو بێ ئەوەی فێرکرابێت ڕیتم و ئاوازلە بوونیدا هەیە، بەشە جیاوازەکانی مێشک هاوکارن لە داڕشتنەوە و شیکاری موزیکدا، نیوەگۆی لای چەپ بیستنی موزیک بە داڕشتنەوە و شیکاری لەئەستۆ دەگرێت و نیوەگۆی لای ڕاست هاوسەنگی وهەست کردن بە هەموو دەنگە سۆزدارییەکان. (گینز و برادشۆ١٩٧٧) بە دەربڕینێکی تر نیوەگۆی لای ڕاستی مێشک کاریگەری لەسەر وەرگرتنی هەموو پەیامە موزیکییەکان و ڕیزکردنی پەیوەندییەکان و پێکەوە گرێدانیان هەیە. (ئاسپرینگر و دوچ ١٩٨٥) شایانی بیرهێنانەوەیە فراوانی لای ڕاستی مێشک بە سیستمی لیمبیک (ناوەندی هەستەکان) گەشەدەکات و نیوەگۆی لای ڕاست کاریگەری هەیە لەسەر خوێندنەوەی بێدەنگ، پێشنیارەکان، ڕەنگکردن، بەرزی دەنگ، دروستکردنی هاوسەنگی نێوان دەنگەکان و بێ دەنگی.(زاتور ١٩٨٤)
لە لایەکی ترەوە موزیک لە پێکهاتەی وەک خەیاڵکردن، یادەوەری، پێکەوەبوون، ئیلهام کاریگەری هەیە، لە تێکەڵکردنی ئەو ئەنجامانەی لە توانای مێشکییەوە دەستمان کەوتووە موزیک زیاتر لەهەر شتێک بۆ مەبەستی هەست و سۆزدارییە. موزیکی سیستمە سۆزدارییەکان (لیمبیک) بە خێرایی جووڵە بە مێشک دەکەن و بە جووڵەی هەست (ئیحساسی) و دەرکەوتنی حاڵەتە دەروونییەکان و هاوسۆزی پێشەنگ دەبێت و لە زۆربەی شوێنەکانی ژیاندا کە وتە و دەربڕین وەڵامدەرەوە نین، دەتوانێت جێگای هاوخەمی و هاوهەستی بێت و لە هەمووی گرنگتر هەستەکان فراوان بکات.
سوود وەرگرتن لە موزیک
ئەو پرسیارەی کە هەموو کات دەکرێت ئەوەیە هەرکەسێک ڕۆژانە پێویستە چەند گوێ لە موزیک بگرێت؟ گوێگرتن لە موزیک تا ئاستی کتێب خوێندنەوە بە هۆکاری جۆراو جۆر کاریگەری لەسەر ڕۆح و هێورکردنەوەی مێشک هەیە، بۆ سوود وەرگرتن لە موزیک پێویستە گوێ لە موزیکی باش بگرین، کارە ڕەسەن و باشەکان هەڵسەنگێنین و تەنها بۆ کات بەسەر بردن گوێ لە موزیک نەگرین، لەبەرامبەر ئەمەدا بە سەرنجدان لە هەستەکان، شڵەژانەکان، ویستەکان و بە شێوەیەکی گشتی بە تێگەیشتن لە خود پێویستە موزیک بەشێک بێت لە بەرنامەکانمان، ئایا کەسانێک کە گوێ لە موزیک دەگرن یان ئامێرێک دەژەنن شێتۆکە یان دەمارگیر دەبن؟ ئایا توڕەیی بەشێک لە موزیسیانان کە پێناسەی حاڵی ئەوانە بە هۆی پڕبوونی ئەوانە لە موزیک و بیرکردنەوەی قووڵ؟ هونەر بە شێوەیەکی خودی، بوونی هەستیاری ونەرمی و داهێنانە. داهێنان هەموو کات هاوڕێ بووە لەگەڵ جوانی و تێگەیشتن لە هەستەکان، موزیک لە ناو هەموو هونەرەکاندا بە هۆی تایبەتمەندی دەنگی و جوڵەیی، بە هەستیاری زیاتر ناسراوە. سوود وەرگرتنی لەڕادەبەدەر لەم جووڵە و دەنگە خەیاڵییە ئەو هەستیارییەی دروستکردووە و بووەتە هۆی خاڵی کردنەوەی خودی، هیلاکی و توڕەیی. بە تایبەتی کاتێک کە سوود وەرگرتن لە موزیک لە سنووری ویست و توانای هونەرمەند تێپەڕیوە و ئەم هەڵچوونەی دروستکردووە. بەڵام بوونی ئەم ناڕەحەتی و توڕەییانە بە هۆی گوێگرتن یان پڕبوون لە موزیک نیە، بەڵکو بە هۆی سوود وەرگرتنە لە بڕو جۆری موزیک.
موزیک و تەندروستی و دەرونناسی
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە موزیک لەسەر هۆڕمۆنە جیاوازەکان، لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و بەهێزی جەستە و جووڵەکانی لەش و بوارەکانی دەروونناسی کاریگەری تەواوی هەیە، بە دەربڕینێکی وردتر موزیک لەسەر جووڵەی ( ناوەندی هەستەکان) سیستمی لیبیک و توڕەیی و کاردانەوە کیمییایی و ماسوولکەییەکان و کایگەری دادەنێت و هەروەها کاریگەری بەسەر یادەوەری و بیرهێنانەوەی هەستەکانی ڕابردوو و لایەنی فیزیکی و تەندروستییەوە هەیە.
ئارامی دەروونی و موزیکی سروشت
شەپۆلی ئاواز و جوڵەی ڕێکو پێکی شەپۆلەکانی دەریا، بێدەنگی و ئارامی دەشتی سەوز و نەغمەی باڵندەکان و دەنگی زیکزیکەکان لە دارستانەکاندا دەتوانێت هەستی ئارامی ناو سروشت بگوازێتەوە بۆ ناو مرۆڤ، شەپۆلەکانی دەریا سازگاری ژیان پەخش دەکەن. هێز و توانای ئەوان ڕۆح تەسلیمی لێشاوی ئارامی دەکەن. لەو شوێنەی کە لە ساتی ڕاهێنانی ئارامی جەستەداین و بە دیقەتەوە گوێ لە شەپۆلەکان دەگرین و خۆمان لەگەڵیان ئاوێتە دەکەین، دوای چەند خولەکێک ڕۆحمان تێکەڵی دەریا دەبێت و دەبینە بەشێک لە شەپۆلەکان و بە بیرتیژی و یەکبوون دەگەین، بیرتیژییەک کە شێواوی و بۆچوونە تێکەڵ و پێکەڵەکانی هۆش ڕێکدەخات. بە هۆی ئەوەی کە سروشت ئارامی بە ڕۆحی مرۆڤ دەبەخشێت، بەشێکی زۆر لەو دەنگانەی کەلەسەر بنەمای سروشت بنیاد دەنرێن دەبنە سوودێکی گەورە بۆ کەسانێک کە گرنگی بەلایەنی ڕاهێنانی دەروونی دەدەن.
موزیک و داهێنان
زاناکان گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە موزیکی کلاسیک (کۆن – رەسەن) بە بەراوردی جۆرەکانی تری موزیکی وەک پاپ و جاز شیاوترە بۆ کەسانی نەخۆش و دەمارگیر بە تایبەت موزیکی رۆمانسی کە کاریگەرییە ئیحساسییەکەی زیاتر دەدەکەوێت.
پەیوەندی موزیک بە DNA مرۆڤەوە
توێژەرانی بەریتانی دەریانخستووە، پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ شێوازێکی تایبەتی موزیک لەسەر DNA دەردەکەوێت، توێژەران نوکیا و کالج کینگ لە لەندەن بە مەبەستی دەرخستنی هۆکارە جێنەتیکییەکان کە تاقیکردنەوەیان لەسەر هۆکارە ژینگەییەکان کردووە، هەروەها لەسەر شێوەی گوێگرتنی موزیک تاقیکردنەوەیان لەسەر چوار هەزار دوانەی هاوتەمەن و تەمەنی جیاواز کردووە، ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوانە دەریخستووە، کە هۆگری بە موزیکی پاپ، ڕۆک، جاز و موزیکی کلاسیک لە شێوەی ئاوازەکانی بتهۆڤن لەسەر جیناتی ئەو کەسانە دەرکەوتووە. میگنا دات ئای ئاڕ ، بە جۆرێک کە هۆگری بە گوێگرتن لە موزیکی پاپ، کلاسیک ٥٣% و هەروەها هۆگری بە موزیکی جاز ٤٦% یە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کاریگەری جینەکان لە پەیوەندی بە گوێگرتنی موزیکی شێوەی رۆک و هۆی مێتاڵ ٤٠% ە. ڕۆڵی هۆکارە ژینگەییەکانی وەک فێرکردنی خێزانی و ئەزموونە تاکە کەسییەکان لەسەر موزیک بەرامبەر ٦٠% ە، ئەمەش دەریخستووە هۆکارە جێنەتیکییەکان لە پەیوەندییان بە موزیکی فۆلکلۆر و نەتەوەییەوە کاریگەرییان زۆر کەمە و کرۆمۆسۆمەکان تەنها هەڵگری ٢٤% ی گوێگرتن لەم جۆرە موزیکەن و هۆکارە ژینگەییەکان زۆرترین ڕۆڵ دەبینن.
ئەنجام
• موزیک وەک ڕێگایەکی دەرمانی بۆ جۆرەها نەخۆشی ڕۆحی و دەروونی وەک ئاسکیزفرنی، خەمۆکی و هەروەها جۆرەها نەخۆشی جەستەیی وەک نەخۆشی شێرپەنجە سوودی لێدەبینرێت.
• شێوەکانی موزیک وەک موزیکی شاد، غەمهێنەر کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر مێشک و هۆشی مرۆڤ هەیە.
• هۆگری بە موزیکی هەیەجان کاریگەری دەروونی خراپی هەیە و ئیرادەی مرۆڤ لاواز دەکات.
• بەشێوەیەکی گشتی لەبەر ئەوەی کە موزیک لە ڕێگای مێشکەوە لەسەر هۆڕمۆنە جیاوازەکان کاریگەری هەیە، موزیکی ئارامبەخش لەسەر هۆڕمۆنەکانی قەلەقی کاریگەری جێدەهڵێت.