1
-كاتێك دەتەوێت بخوێنیت و كاركردن كاریگەری هەبێت لەسەر خوێندنەكەت ئەوە باشتر وایە بڕیار بدەیت واز لەكارەكەت بهێنی چونكە خوێندن هۆكارێكە بۆ گەشە پێدانی كەسایەتیت و فێربونی بابەتی نوێ و دەستكەوتنی كاری باشتر لەداهاتودا.
2-ئەو كاتەی كێشەت زۆر بێت لەگەڵ هاوڕێ و هاوكارەكانت: ڕاستە شوێنی كار تەنها بۆ كاركردنە بەڵام كاتێك نەگونجێیت لەگەڵ هاوڕێكانی كارەكەت ئەوە دەبێتە هۆی دروستكردنی پەستانی دەرونی و ئەگەر ڕۆژانە كاتێك دەچیت بۆسەركارەكەت وهەست بەنائارامی دەكەیت ئەوە باشتر وایە شوێنی كارەكەت جێبهێڵیت.
3-ئەگەر كارێكی باشترت دەستكەوت لەوكارەی ڕۆژانە دەیكەیت لەڕوی زانستی و دەستكەوتی داراییەوە ئەوە ڕاستەوخۆ بڕیاری جێهێشتنی كارە كۆنەكەت بدە و بەهیچ هۆكارێكەوە خۆت مەبەستەرەوە.
4-ئەگەر ئەو كارەی دەیكەیت زیان بە خێزانەكەت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی پەرتەوازەبونی خێزانەكەت و دروستبونی كێشە ئەوە باشتر وایە واز لەكارەكەت بهێنە و بەدوای كارێكی گونجاوتردا بگەڕێ چونكە مرۆڤ كاردەكات بۆ ئەوەی بژی نەك بژی بۆ ئەوەی كاربكات.
5-كاتێك كاركردن تەواوی ڕۆژەكانی هەفتە داگیر بكات و ساتێك نەمێنێت بۆ ئەوەی چێژ لەوشتانە ببینیت كە ئارەزوی دەكەیت ئەوە گەڕان بەدوای كارێكی دیكە كە لەگەڵ ژیانتدا بگونجێت باشترە.
6-ئەو كاتەی شوێنی كار و بەڕێوبەرو بەرپرسەكەت نرخێك بۆماندووبونی تۆ دانەنێت لەهیچ ڕویەكەوە و بەوە نەزانێت كە تۆ چەند ماندوو دەبیت ئەوە باشتر وایە ئەو كارەت جێبهێڵیت چونكە ماندوبونی تۆ نرخی هەیە.
سەرچاوە: maktoob.helwa.yahoo.
لەعەرەبیەوە:چراخان ئاسۆ