خەوی تەواو زۆر زیاتر لەو شتانەی بیری لێدەکەیتەوە بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی تۆ پێویستە، لە نێوان ئەو کێشانەی کە پەیوەندیدارە بە خەوەوە دەتوانین ئاماژە بە لاوازی فێربوون و لاوازی توانای بینین و خراپی کارکردن بکەین.
بۆ زانینی کاریگەری خراپی کەم خەوی لەسەر تەندروستی جەستە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی (Business Insider) دەخەینە ڕوو ، ئەمەش وادەکات هیچ کات کاریگەرییە خراپەکانی کەم خەوی پشتگوێ نەخەیت.
کاتێک کار و بەرنامە ڕۆژانەکانی ئێمە زۆر دەبن و کاتی تەواومان نابێت بۆ ئەنجام دانیان، یەکەمین شتێک کە کەمی دەکەینەوە خەوتنە، ئەگەر زیانەکانی کەم خەوی بزانین هەرگیز ئەو هەڵەیە دووبارە ناکەینەوە، لەوانەیە وا بیربکەینەوە ئەگەر بەیانیان کەمێک قاوە بخۆینەوە یان بە درێژایی ڕۆژ سەرخەوێک بشکێنین بەس بێت، بەڵام بابەتەکە لەمە زیاتر هەڵدەگرێت.
سەرما
لێکۆڵینەوەیەک لە لەسەر ١٦٤ کەسی تەندروست ئەنجامدرا، پیشانیدا لە ئەگەری تووشبونی نەخۆشییەکانی سەرما لەوانەدا کە شەوانە کەمتر لە ٥ کاتژمێر دەخەون زیاترە بە بەراورد بەوکەسانەی کە زیاتر لە ٧ کاتژمێر دەخەون.
کێشەکانی گەدە
کەمی خەو دەتوانێت ببێتە هۆکاری نەخۆشییەکانی ئیلتیهابی ڕیخۆڵە و ڕژانی ئەسیدی گەدە خراپتر بکات و مەترسی درمی بە ئیلتیهابی ڕیخۆڵە (IBD) زیاد بکات.
کێشەکانی فێربوون
کەمی خەو پەیوەبدیدارە بە وەرگرتنی زانیاری نویوە، پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن بۆ دڵنیابوون لە خەوی تەواو، کەسەکان سەعاتی کارو بەڕێوەبردنی قوتابخانەکانی بەیانیان دوابخەن، بۆ نموونە لە بری ٧ ی بەیانی باشترە ٩ ی بەیانی بچنە سەر کار یان قوتابخانە.
سەرئێشە
پسپۆڕان خەوی ناتەواو بە هۆکاری سەرئێشە و وەنەوز و سەرخەو کردن بە هۆکاری ئەو ژانە دەوانن کە نیوەی سەر دەگرێتەوە.
لاوازی سێکسی
خەوی تەواو بۆ تەندروستی سێکسی و کاردانەوەکانی زۆر گرنگە، بەشێک لە پسپۆڕان لەو باوەڕەدان کە کات و شێوەی خەوی ئێمە کاریگەری تەواوی لەسەر پەیوەندی سێکسیمان هەیە لەگەڵ هاوسەرەکانمان.
لاوازی بینین
کەمخەوی پەیوەندی بە کونی بینین واتە دوربینی چاوەوە هەیە، هەرچی زیاتر بێدار بیت، هێڵەکانی بینینی زیاتر دەوێت و فشاری زیاتر دەکەوێتە سەر چاو.
قەڵەو بوون
کاتێک کەمتر بخەوین خواردنی زیاتر دەخۆین، خۆراکە پڕ کالۆرییەکان زیاتر بەکار دەهێنین ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی و زیادبوونی کێش.