توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه سێ یه‌كی به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان درۆ ده‌كه‌ن له‌نوسینه‌وه‌و ئاشكراكردنی زۆریك له‌بابه‌ته‌كانی ژیانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌وریانه‌ی هه‌یانه ئه‌وه‌ش له‌پێناو زیاتر سه‌رنج راكێشانی ده‌وربه‌ریان، توێژینه‌وه‌كه هۆشداریداوه له‌باره‌ی ئه‌و دیارده‌وه‌و ناوی ناوه ونبونی یاده‌وه‌ری دیجیتاڵی.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له‌گه‌ڵ زیادبونی ئه‌و درۆكردنانه‌ی له‌ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌كرێت پێده‌چێت به‌كارهێنه‌ران باوه‌ڕیان به‌و دیارده‌یه هێنابێت‌و چه‌ندین چیرۆكیان بۆ ژیانیان دروست كردبێت كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نه‌بێت.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه‌له‌لایه‌ن گروپێك له‌توێژه‌رانی ماڵپه‌ڕی بینكوارگ ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌یان رونكردۆته‌وه له‌سه‌دا 68 به‌شداربوان یان درۆیان كردوه یان زیاده‌ڕه‌ویان كردوه له‌روداوه‌كانی ژیانی ئاسایی خۆیاندا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، هاوكات له‌سه‌دا 10ی به‌شداربوان دانیان به‌دوه‌دا ناوه كه یاده‌وریان شێواندوه له‌كاتی نوسینه‌وه‌یدا.
ئه‌وشی ئاشكراكردوه چینی كه‌م ته‌مه‌نه‌كان زۆرتر دوچاری ئه‌و مه‌ترسیه هاتوون‌و یاده‌وریی خۆیانیان ون كردوه، له‌سه‌دا 16 ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 تا 24 ساڵیدا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو یاده‌وریه‌كانیان شێواندوه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستتوه ئه‌وه‌ی زۆرتر به‌كارهێنه‌ران به‌درۆ ده‌یڵێن ئه‌و شتیه كه له‌ئیستادا پێی هه‌ڵده‌ستن، وه‌ك ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێستا له‌ده‌روه‌ن‌و به‌ڵام له‌راسیتدا خۆیان له‌ماڵه‌وه‌ن، هاوكات زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌و ژیانی سۆزداریان درۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنیان له‌كاره‌كانیان‌و به‌سه‌ربردنی پشوه‌كانیان.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان درۆ ده‌كه‌ن له‌پێناو سه‌رنج راكێشانی ژیانی خۆیانه بۆ ده‌وربه‌ریان‌و ترسانه له‌وه‌ی ژیانیان به شێویه‌كی رۆتین ده‌ربكه‌یت لای ده‌وروبه‌ریان.
توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه‌كردوه نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه درۆیان كردوه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ست به خه‌مۆكی‌و شه‌رمكردن ده‌كه‌ن له‌و حاڵه‌ته‌یان، چونكه له‌ئیستادا ناتوانن بگه‌نه ئه‌و وێنای كه‌به‌درۆ بۆ ژیانی خۆیان كێشاویانه له‌رێگه‌ی نوسینه‌كانیانه‌وه.
سەرچاوە : هاوڵاتی