زۆرجار شەوانە به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ومان لێناکه‌وێت زۆر بێزارده‌بین، چونکە لەئەنجامی نەخەوتنمان یان درەنگ خەوتنمان بۆ به‌یانیه‌که‌ی کاتێک هه‌ڵده‌ستین وسه‌رمان ئازاری هەیە و لەشمان کرژ بۆتەوە، به‌ڵام چه‌ند خۆراکێک هه‌یه که یارمه‌تیت ده‌دات باشتر بخه‌ویت به پێی ماڵپەری “fustany”، ئه‌وانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1-که‌له‌رم:
که‌له‌رم یه‌کێکه له باشترین خۆراکەکان، که یارمه‌تیت ده‌دات بخه‌ویت، چونکە هه‌مان هۆرمۆنی تێدایه که له مێشکتدایه و یارمه‌تیت ده‌دات بخه‌ویت.
2-چای گوڵاو:
چای گوڵاو یارمه‌تیت ده‌دات که شه‌وانه 8 کاتژمێر بخه‌ویت و ئیسراحه‌ت بکه‌یت، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵکو وه‌کو ئازار شکێنه‌ریش کارده‌کات.
3-هه‌نگوین:
هه‌نگوین زۆر سودی هه‌یه، یارمەتیدانی بۆ خەوێکی باشتر یه‌کێکی تره له سووده‌کانی هه‌نگوین، چونکە هه‌نگوین مادده‌یه‌کی تێدایه که مێشکت ساف و هێمن ده‌کاته‌وه.
4-ماسی.
5-ئه‌و خۆراکانه‌ی که پێکهاتەی مه‌گنیسیۆمیان تێدایە، وەک ئەڤۆگادۆ، سپێناخ، بادام، پەتاتە، چەرسات، بروکلی.