42
دایكان پێویستە رۆژانە برێكی باش ماددەی سودبەخش و وزە بەخش بخۆن لەماوەی پێدانی شیری سروشتی بە منداڵ چونكە جۆری خۆراكەكان جیاوازە رەنگە هەندێك خۆراك ببێتە هۆی حەساسیەت بۆ منداڵەكە یان ئازاری بدات و گریانی منداڵەكە، پێویستە دایكان ئاگاداری ئەو خواردنانە بن كە دەیخۆن بۆَ سەلامەتی منداڵەكانیان، بەڵام لێرەدا هەندێك دیاردەی هەڵە هەیە كە دایكان پەیڕەوی دەكەن لەدوای منداڵبوون كە كاریگەری هەیە لەسەر خودی خۆی و منداڵەكەی و پێویستە لەو ڕەفتارانە دوربكەونەوە:

كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی ماددەی كافاینی زۆر تێدایە، پێویستە دایكان سنور بۆ خواردنەوەی ئەو ماددە كافاینانە دابنێت وەك چا و قاوە چونكە دەبێتە هۆی دزەكردنی بۆ شیری منداڵەكە و زیانی هەیە.
جگەرە كێشان هەڵەیەكی ترە كە زۆرێك لە دایكان پەیڕەوی دەكەن و ماددەی نیكۆتینی تێدایە و لەرێی شیری دایكەكەوە دەگوێزرێتەوە بۆ منداڵەكەو زیانی پێدەكەیەنێت .
خواردنی هەندێ خۆراك وەك بروكلی و قەڕنابیت دەبێتە هۆی سك ئێشە بۆ منداڵی شیرە خۆرە.
پێویستە رۆژانە بڕێكی باش ئاو بخورێتەوە لایەنی كەم 8-12 كوپ چونكە یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی شیری دایك و منداڵەكی شیرە خۆرە پێویستی پێیەتی.
وەرگێڕانی: پەرستۆ ساڵح
سەرچاوە:
jamaluk