خۆراكی ته‌ندروست رێگایه‌كی ئاسانه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌جوانیت بكه‌یت‌و خۆت له‌گه‌وره‌بونی كه‌مه‌رت بپارێزیت‌و رێگری له‌دیارده‌ی پیربون بگریت‌و چرچی ده‌موچاوت دوا بخه‌یت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماڵپه‌ڕی ئه‌خباره‌ك نێت ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خۆراكێك داوه كه‌توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه روخساری مرۆڤ به‌گه‌نجێتی بهێڵنه‌وه:
• شوتی: شوتی‌و ته‌ماته‌ماده‌ی لیكۆبینیان تێدایه كه دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه‌و پیست له‌زیانه‌كانی خۆر ده‌پارێزێت.
• هه‌نار: رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتاماین C تێدایه‌وه ڕۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین، هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی هه‌نار دژه ئۆكسیدیان تێدایه‌و ریگری له‌هه‌وكردن ده‌گرێت كه‌به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه دروست ده‌بێت.
• ئه‌ستێره‌ی ده‌ریا: رێژه‌یه‌كی به‌رز ره‌گه‌زی زنكی تێدایه‌و ده‌بێته‌هۆی نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست‌و ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كیه له‌دروستكردنی ده‌رمانی نه‌هێشتنی زیپكه‌دا.
• هێلكه: توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه نینۆكه‌كان له‌شكان‌و هه‌ڵوه‌رین بپارێزیت، چونكه ماده‌ی بیوتین‌و ڤیتامین Bتێدا كه‌یارمه‌تی دروستبونی ترشی ئه‌مینی‌و بونیادنانی پرۆیتن ده‌دات.
• چه‌ره‌سات: بونی ئۆمیگا 3 له‌چه‌ره‌ساتدا به‌تایبه‌تی له‌گوێزدا یارمه‌تی زیندوێتی قژ ده‌دات‌و رێگری له‌تێكچونی ده‌گرێت.
• ئه‌ڤۆگادۆ: یارمه‌تی ده‌موو چاو ده‌دات به‌شێداری بمێنێته‌وه‌و پارێزگاری له‌نه‌رمی پێست ده‌كات.