لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور ‌لەسەرەتای ژیانی هاوسەرگیریەوە خۆت لەم كێشانە دوور بگرە

‌لەسەرەتای ژیانی هاوسەرگیریەوە خۆت لەم كێشانە دوور بگرە

0 تێبینییەکان 26 بینینەکان
jn u merdكاتێك هەریەكە لە كچ و كوڕ ڕازی دەبن ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن بۆ ئەوەیە ژیانێكی نوێ و جیاوازتر بژین لەو تەمەنەی بەڕێیان كردوە ، چەند هەڵەیەك  لەنێوان هاوسەرە تازەكاندا ڕودەدات و ئەمە ژیانی هاوبەشیان لێتێكدەدات ، پێویستە ئاگاداربن و ئەم هەڵانە دوبارە نەكەنەوە .
1- بەشێكی زۆر لە هاوسەرە نوێكان لەسەرەتای پێكهێنانی ئەو ژیانەوە بڕیاری خستنەوەی منداڵ دەدەن یان خێزانەكانیان داوای ئەوەیان لێدەكەن منداڵ یخەنەوە ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بیركردنەوەیەكی گونجاو نیە و پێویستە بۆ ماوەیەك هاوسەرەكان بەیەكەوە بژین و كەی كاتی گونجاو هات بڕیاری خستنەوەی منداڵ بدەن و ئەم بڕیارە تەنها لەدەستی خۆیان بێت و ڕێگە نەدەن كەس قسە لەسەر ئەم بابەتە تایبەتەی ژیانی ئەوان بكات  .
2- هەندێكجار  كچ  و كوڕ دوای هاوسەرگیری توانای ئەوەیان كەمدەبێتەوە بەسەر توڕەییەكانی خۆیاندا زاڵ ببن و توڕە دەبن لەیەكتری ، ئەمەش هەڵەیەكی دیكەی باوە لەنێوان هاوسەرە تازەكاندا .
3-زیاد لە ئاستی سروشتی غیرە لەیەكتر دەكەن : بەهیچ شێوەیەك نابێت غیرەكردنی هاوسەرەكان لەیەكتری لە ئاستی سروشتی تێپەڕبكات و دەبێت هەركێشەیەكیان هەبێت پێش ئەوەی بچنە جێگەی نوستنەكەیانەوە چارەسەری بكەن .
4-گەورەكردنی كێشەكان و ڕێگەدان بۆ ئەوەی كەسوكار بەشداری چارەسەركردنی بدەن هەڵەیەكی دیكەیە كە دەبێت هاوسەرەكان لەسەرەتای ژیانیانەوە لێی دوور بكەونەوە بۆ ئەوەی كێشەكانیان ئاڵۆزتر نەبێت و قوڵتر نەبێتەوە .
5-وتنی قسەی نەشیاو بەیەكتر و خێزانی یەكتر كێشەی نێولن هاوسەرەكان بەردەوام قوڵتر دەكاتەوە.

سەرچاوە:حیاتك   

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە