لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور سێ ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکى

سێ ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکى

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

xamokyخەمۆکى یەکێکە لە نەخۆشییە هەرە بڵاوەکان لەم سەردەمەدا، زۆر کەس لەپڕ تووشى ئەم حاڵەتە دەبن و چیتر هیچ ئارەزوویەکیان لە ژیاندا نامێنێت.

پێش هەموو شتێک دەبێت بزانیت ئەم بارودۆخە دەروونییە تەنها پەیوەستە بە خودى خۆتەوە، خۆشت دەتوانیت چارەسەرى بکەیت.

یەکەم: گرنگى بە وردەکارییەکانى ڕۆژانەت بدە

دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ چالاکییە ئاساییەکانى ژیان، هەوڵبدە لە گەرماوێکى گەرمدا خۆت بشۆیت، باش بخەوە و سیستەمى خەوت ڕێکبخەرەوە، بچۆرە دەرەوە و هەوایەکى پاک هەڵبمژە و بچۆرە بەر خۆر.

لە هەمووشى گرنگتر وەرزشبکە، چونکە دەبێتە هۆى دابەزاندنى ڕێژەى ئەو هۆرمۆنانەى تووشى خەمۆکیت دەکەن.

دووەم: کەسێکى کراوەبە

زۆرێک لەو کەسانەى تووشى خەمۆکى دەبن لە دەوروبەرەکەیان دووردەکەونەوە و حەز بە تەنهایی دەکەن، دەبێت لە بازنەکەى خۆت بێیتە دەرەوە و هاوڕێکانت ببینیت و لەگەڵ خەڵکیدا کراوەبیت.

هەروەها خوێندنەوە دەکرێت زۆر سوودت پێبگەیەنێت تا خەیاڵت فراوانتر بکات و بە شێوەیەکى تر سەیرى دەوروبەرت بکەیت.

سێهەم: دووبارە ئامانجەکانت دیاریبکەرەوە

خەمۆکى واتە شڵەژان و ڕووننەبوونى ئەو ڕێگایەى پێیدا تێدەپەڕیت، دەبێت لەگەڵ خۆتدا قسە بکەیت و بزانیت چیت دەوێت و دەتەوێت چى بگۆڕیت لە ژیانتدا؟ ئەو ئامانجانە دابنێ کە دەتەوێت پێیان بگەیت و دەستبکە بە کارکردن لە پێناویاندا.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە