سوڕی مانگانە بەناخۆشترین ماوە دادەنرێت لای خانمان بەتایبەتیش بۆ ئەو كچانەی كە لەتەمەنێكی هەرزەكاریدان، ئەمە جگە لەو گۆڕانكاریانەی لەهۆڕمۆنو جەستەی كەسەكەدا رودەدات، كاریگەریشی دەبێت لەسەر لایەنی دەرونی خانمانو لەگەڵ هەبونی ئازارێكی زۆر لەرۆژی یەكەمی سوڕەكەو ڕۆژەكانی دواتردا.
ئا: راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی:
لەم بارەدا دەتوانرێت بەخواردنی چەند ئازارشكێنێك ئەو ئازارە كەم بكرێتەوە، بەڵام پسپۆڕانو شارەزایان هۆشیاری ئەوە دەدەن بەخانمان كە چەند ڕێگایەكی سروشتی هەن هەوڵبدرێت سودیان لێوەربگیرێت بۆ خۆپاراستنو كەمكردنەوەی ئازارەكە پێش ئەوەی خانمان بكەونە سوڕی مانگانەوە یان دوای كەوتنە ناو سوڕەكەوە ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو ماوەیە بەكەمترین ئازار تەواو ببێت یان هەر هیچ ئازارێكیان نەبێت.
گرنگترین ئەو نیشانانەی كە توشی خانمان دەبێت لەپێش یاخود لەكاتی ڕودانی سوڕی مانگانەدا:
توڕەبونو سەرئێشەی توند، هەبونی ئازار لەناو سكو پشتدا یان زۆرجار لەهەردو مەمكەكاندا هەروەها لەگەڵ گرژبونی ڕەحمو حەوزو جێگیر نەبونی حاڵەتی دەرونی.
هەروەها لەگەڵ ئەو نیشانانەی سەرەوەدا كە باسكرا چەند نیشانەیەكی تر هەن ئەوانیش كۆبونەوەی شلەمەنیو خوێیەكانە لەناو لەشدا لەگەڵ زیاتربونی ئازاری پشت ئەویش لەئەنجامی بەرزبونەوەی هۆرمۆنی ژنانەوە دەبێت كە بریتین لە (ئیسترۆجینو برۆجسترۆن).
ڕێنماییەكانی چۆنێتی خۆپاراستن بۆ خانمان بەبێ بەكارهێنانی دەرمانە ئازار شكێنەكان:
1- هەوڵ بدە زیاتر وهرزش بکهیت وەرزشكردن زیاتر بكەیت لەوانەش بەتایبەتی ڕۆیشتنو مەلەكردن.
2- دوربكەوە لەخۆ ماندوكردنی زۆرو بیركردنەوە لەوشتانەی بێتاقەتت دەكات.
3- پێویستە بۆ ماوەیەك لەشوێنێكی گەرمدا بمێنیتەوە.
4- بۆ كەمكردنەوەی ئازار دەتوانرێت جەوەنە بەكار بهێنرێت.
5- پێویستە زیاتر ئەوخواردنانە بخورێت كە گەرمی دەدەن بەلەش.
6- لەكاتی خەوتندا قاچەكانت كەمێك بەرز بكەرەوە.