لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ ئەوەی خوێنكاران سەركەوتووبن ئەوە دەتوانن پەیڕەوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بكەن:
1-كاتێك خوێندكاران خۆیان ئامادەدەكەن و وانەكانیان دەخوێنن ئەوە باشتر وایە شەوی تاقیكردنەوە تا درەنگی شەو نەمێننەوە و بڕی پێویست بخەون ،ئەوە هەڵەیەكی باوە كە خوێندكاران شەوێك پێش تاقیكردنەوە ناخەون و وانەكانیان دەخوێنن.
2-خشتەی تایبەت بۆ كاتی هەوڵدان و خوێندنی وانەكان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی كاتەكانتان بەفیڕۆنەڕوات و سوود لەهەموو كاتەكانتان وەربگرن.
3-دەرونتان ئارامبكەنەوە و دوور بكەونەوە لەهەموو ئەو هۆكارانەی نائارامی دەرونیتان پێدەبەخشێت و لەكاتی خوێندنەوەی وانەكانت هەوڵبدە چەند خولەكێك هەناسەی قوڵ هەڵبمژیت و بیدەیتەوە و لەژووری نوست وانەكانت مەخوێنە و هەوڵبدە لەشوێنێك دابنیشیت كە هەواگۆڕكێ تیایدا ڕووبدات.
4-لەماوەی نێوان وانە خوێندندا هەوڵبدە وەرزش بكەیت بۆ ماوەی چەند خولەكێكی كەم بۆ ئەوەی سوڕی خوێن لەجەستەدا چالاك بێت.
5-ڕۆژانە یەك كوپ قاوە بخۆنەوە چونكە ئەمە هۆكار دەبێت بۆ بەهێزبونی مێشك و زیاد بونی توانای مێشك .