ماوەی چەند ساڵێكە ، جیا له هه‌ندێك یادكردنه‌وه‌ی لابه‌لاو دیاریكراو، لە کوردستان یەکی ئایار سازنەدراوە. ئاخر نە چینی کرێکار ئەو وشیارییە چینایەتیەی هەیە کە بیکاتە خاوەنی بزووتنەوەیەکی بەهێزی وا کە کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستیی هەبێت، نە ئەمەی دووایشیان خاوەنی هەژموونییەکی فیکری – سیاسی و رێکخراوەییە کە بتوانێت (بە نماییشی چینایەتیی مەزن) مەراسیم بۆ چینی کرێکار بەرپا بکات!! رەنگە بەشێك لە کۆمۆنیست و چەپەکان لەگەڵ ئەم بۆچوونە وەیان دەربڕینەدا نەبن. بەڵام ئەمە سەرەڕای ئەوەی فاکتێکە هەروەها پارادۆکسیکیشە.
ئەوە فاکتێکە کە چینی کرێکار نەک لە ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و لە گەلێك رووداوی گرنگ و هەستیاری کوردستان، بەڵکو لە پەیوەند بەو یاسا، سیاسەت و پێشهاتانەیشەوە کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی خۆیەوە وەک چینێک هەیە ئامادەیی نەبووە و نییە. واتە هێشتا وشیاری چینایەتی لە خۆیدا نەگۆڕاوە بۆ وشیارییەک بۆ خۆی. ئەوەش فاکتێکە کە بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستیی لە کوردستاندا لە قەیرانێکی قوڵی فیکری و تیۆریدایە. هەرچەندە ئەم بزووتنەوەیە هەوڵی داوە میتۆدی مارکسیستی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوەی رووداوەکان. بەڵام هەژاریی تیۆری و لاوازیی لە پراتیکی کۆمەڵایەتیدا دووچاری دابڕانی کردووە لەگەڵ یەکێک لە چەمکە هەرە پایەیی و سەرەکییەکانی ئەم میتۆدەدا کە ئەویش فەلسەفەی پراکسیسە، واتە دیالەکتیکی تیۆر و پراتیک لە سەرجەم چالاکییە مرۆیی و رێکخراوەییەکاندا. نائامادەیی پراکسیس لە نەبوونی ریشە کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکەیدا رەنگی داوەتەوە. بۆ داپۆشینی ئەم پارادۆکسەش، ناچار خۆی ئاڵاندووەتە کاری سیاسیی رووت و پرسە چینایەتییەکەیشی تەنها وەک بانگەشەیەک و دروشمێکی بێ کردار بەرزکردۆتەوە.
مانەوە لە پارادۆکسدا یاخود لە دەستدانی فرسەتێک
گۆڕانکارییە سیاسی – ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی جیهان و ناوچەکە بە گشتی پاڵنەرێکی گرنگن بۆ ئەم هەستانەوەیەی چەپ لە ئاستی دونیادا و خستنەرووی ئەڵتەرناتیڤێکی جیاواز لە نیولیبراڵیزم و فاشیزمی ئیسلامی. لە کوردستانیش ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاترئەم دەرفەتە بۆ چەپ وسۆسیالیستەکان لەبارە. باشترین و گونجاوترین بۆنەیش یەکی ئایارە.
ئا لەم سۆنگەیەوە له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، وەک دەستپێشخەرییەک، پێشنیارێکی کرد بۆ ئاماده‌كاری بۆ 1ی ئایار. به هەوڵی كۆمه‌ڵێك هاوڕێی چهپو هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، دەستکرا بە ئاماده‌كاری بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆئاماده‌كردن بۆ 1ی ئایار. ستراتیژی ئێمه بۆ کارەکە به‌م جۆره بوو:
یه‌كه‌م: دروستكردنی تۆڕێك له هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و چه‌پ و سۆسالیستی و بزووتنه‌وه‌كانی لایه‌نگری دیموكراتی‌و به‌شێك له گروپه رۆشنبیرییه‌كان.
دووه‌م: تۆڕه‌كه سه‌رتاسه‌ری بێت، واتا ئه‌و رێكخراو‌و ده‌سته‌و حزبانه‌ی تێدا بێت، كه له ئاستی هه‌موو كوردستاندا له ههڵسوڕاندان. به‌م جۆره تۆڕه‌كه وه‌ك بزاوتێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ 1ی ئایار كار بكات.
سێیه‌م: سه‌رجه‌م كاروباره سه‌ره‌كییه‌كان له ژێر ناوی تۆڕه‌كه‌دا بێت، حزبه‌كان پشتیوانی تۆڕه‌كه بكهنو به‌م جۆره 1ی ئایار سیمایه‌كی یه‌كپارچه‌ی پێوه دیار بێت.
چواره‌م: ئامانجی ستراتیژی ئه‌م كاره ئه‌مه بوو:
1- یه‌كپارچه ده‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م هێزه چه‌په نه‌یاره راسته‌قینه‌كان به‌رامبه‌ر به بارودۆخی ئێستا. نه‌ك مه‌راسیمی ته‌شریفاتی و سوننه‌تی كه ساڵانه دهكرێتو زیاتر وه‌ك چالاكی حزبی ده‌رده‌كه‌وێت.
2- له‌م پرۆسه‌یه‌دا بوارێك بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه چ وه‌ك كهسهكانو چ وه‌ك ئایدیاكان دهخوڵقاو ده‌توانرا بكرێته بنه‌مایه‌ک بۆ كاری هاوبه‌شی له داهاتوودا. (لێره‌دا مه‌رج نه‌بوو تۆڕه‌كه دوای 1ی ئایار بمێنێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌بووه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان و ئه‌گه‌ر به‌شداربووان نه‌یانه‌وێت، ئه‌وا له شه‌وی 1 له‌سه‌ر 2ی ئایاردا هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه).
پێنجه‌م: به شێوه‌یه‌كی گشتی خودی بیرۆكه‌كه سازدانی 1ی ئایار نه‌بوو وه‌ك ته‌قلیدێك. به‌ڵكو به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا سازدانی ئایار بوو وه‌ك به‌شدارییه‌ك له دۆخی ئێستادا بۆ ده‌رچوون بوو له‌م قه‌تیسبوون و به پاشكۆبوونهی رووداوه‌كان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی سه‌جه‌م لایه‌نه‌كان كرا، چ به سه‌ردانی راسته‌وخۆ یان به په‌یوه‌ندییەكی له رێگاكانی تره‌وه. سه‌ردانه‌كان سه‌رجه‌م حزب و رێكخراوه چهپو كرێكارییه‌كانی گرته‌وه، له‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئاستی سه‌رجه‌م كوردستان بوون ( به هه‌ولێر و كه‌ركوكیشه‌وه) ئه‌مه جیا له ئاماده‌یی هه‌ندێك له شاروشارۆچكه‌كانی تر. كه سه‌ره‌نجام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان سازكرا. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هاتینه‌وه سه‌ر هه‌مان تێگەییشتنە تەقلیدییەکە بۆ یەکی ئایار. به‌ڵام بۆچی؟
ده‌توانین كۆی را پێچه‌وانه‌كان له‌مانه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: زۆربه‌ی حزبه‌كان (پێمان وایه جیا له كۆمه‌ڵه) له‌سه‌ر ئه‌وه بوون، كه نابێت به ناوی (تۆڕی ئایار)ه‌وه بێت. له‌به‌رئەوەی: 1- ئه‌و ناوه هی په‌كه‌كه و گۆڕانه. 2- تۆڕ مانایه‌كی فراوانتری هه‌یه. 3- تۆڕ مه‌به‌ستێكی سیاسی هه‌یه و دوای 1ی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وان پێشنیاری كۆمیته‌ی مه‌راسیم و ده‌سته‌ی مه‌راسیم و كهمیپنی مه‌راسیمیان كرد.
دووه‌م: نابێت چالاكییه‌كان سه‌رتاسه‌ری بن. ده‌بێت هه‌ر شاره‌و هی خۆی بكات. (وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك هه‌ر ئه‌م چه‌په له بواره‌كانی ژنان و سیكۆلاریزم دا كاری سهرتاسەری ده‌كات، به‌ڵام له هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی بزاوتێكی سیاسی‌دا دژی سه‌رتاسه‌ری ده‌وه‌ستێته‌وه).
سێیه‌م: ترسێكی گه‌وره له ده‌ركه‌وتنی 1ی ئایار وه‌ك هێزێك هه‌بوو( ده‌وترا گوایه ئه‌وه‌ی پێشنیاری تۆڕه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی كردووه مه‌به‌ستی سیاسی هه‌یه نه‌ك كرێكاری!).
چواره‌م: هه‌ندێك له پێشنیاره‌كانی تر به‌م جۆره بوو: مه‌راسیمی هاوبه‌شی حزبه‌كان بكرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌فزه‌لییه‌ت وتاری حزبه‌كان بخوێنرێته‌وه. یان وتارێك به ناوی مه‌راسیمه‌كه‌وه بێت‌و له‌م جۆره.
ئه‌م قسه‌وباسانه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست بۆ کۆبوونەوەیەکیتر و سەرەنجام پرۆژەکە لەو ئامانجە ترازا کە بۆی دانرابوو و کەوتەوە سەر رێچکە تەقلیدی و سواوەکەی ساڵانی پێشوو له سازدانی مەراسیمدا، مەراسیمی بەرزکردنەوەی داواکاری و چالاکیی مەتڵەبی، كه ده‌توانین بڵێین له ئاستی بزاوتی سهندیكالیستیشدا نییه. لە کاتێکدا کۆمەڵگە لە هەموو کات زیاتر پێویستیی بە ئەکتێکە کە گیانی بەرەنگاریی لە دژی سیستم بەهێز بکات و لە نێو ئەم تەم ومژەدا ئاسۆیەکی بخاتە بەردەم، نەک هێشتنەوەی لە چاوەڕوانی جێبەجێ بوونی چەند خواستێکدا کە جێبەجێش نابن!
ماوه‌ته‌وه بڵێین، ئێستا چی؟ ده‌ستگرتن به نەریت و ته‌قلیده‌وه یان هه‌نگاو یهرهو ئومێد‌و به‌ره‌نگاری؟