كێ خاوهنی نیشتمانه؟ شیعرێكی شاعیرو تهنزنوس، حهمهسهعید حهسهن،ه كه تایبهت بهتیرۆركردنی كاوه گهرمیانی نوسیویهتی:
کێ خاوەنی نیشتمانە؟
تفەنگێکی بەکرێگیراو،
یان دایکێکی جگەرسووتاو؟
نەوەی شەهیدێکی سەنگەر،
یان جاشێکی ئابڕووتکاو؟
کێ خاوەنی نیشتمانە؟
شاعیرێکی ڕابردووپاک،
یان بەرپرسێکی گەندەڵکار؟
ڕۆژنامەنووسێکی ئازا،
یان زوڕناژەنێکی دەربار؟
کێ خاوەنی نیشتمانە؟
جەللادێکی دەسەڵاتدار،
یان قوربانییەکی هەژار؟
(کاوە)یەکی قەڵەم پاکژ،
یان سەرکردەیەکی پیاوکوژ؟
کێ خاوەنی نیشتمانە؟
کێ خاوەنی نیشتمانە؟
سەرۆکێکی مافیای دەرمان،
یان نەخۆشێکی بەستەزمان؟
دادوەرێکی ویژدانمردوو؟
یان منی شوێن ڕاستی کەوتوو؟
کێ خاوەنی نیشتمانە؟
١٨/١/٢٠١٤
(*) عەبدولوەهاب بەیاتی کە بەفەرمانی عودەی، کوڕە گەورەی سەددام، ناسنامەی عێراقیبونی لێسەندرایەوە، شیعرێکی بەناونیشانی (من یملک الوگن)ەوە، نوسی.