هەندێكجار بەستنی پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ هەندێك كەس قورس دەبێت و مانەوە لەگەڵیان ماندوكەر دەبێت.

1-ئەو كەسەی مۆبایل و هۆكارەكانی پەیوەندی كردنی لەبەردەستدا بێت بەڵام زۆر بە دەگمەن نەبێت پەیوەندیت پێوە نەكات و وەڵامی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانت نەداتەوە.
2-ئەو كەسەی تەنها بە دوای هەواڵی كەسانی دەوروبەردا دەگەڕێت و قسە دەهێنێت و دەبات لە نێوان هاوڕێكانیدا.
3-بەتەواوەتی لەو كەسە دوور بكەوەرەوە كە بەردەوام مەبەستی خراپی هەبێت بۆ هەموو كارێك .
4-ئەو كەسەی بەردەوام ڕەخنە دەگرێت و ئامادە نیە ڕەخنەی كەس قبوڵ بكات و قسەی ناخۆش ئاراستەی كەسی بەرامبەری بكات وڕای تۆ قبوڵ نەكات بۆ هیچ بابەتێك و تەنها قسەی خۆی بباتە سەر و زۆر جار بە قسەی ناخۆش هێرش بكاتە سەرت.
5-ئەو كەسەی بەردەوام هەموو بانگهێشتەكانت بۆ چوونە دەرەوە ڕەت بكاتەوە و بە بیانووی جۆراو جۆر خۆی لە چونە دەرەوەكان بدزێتەوە.
6-ئەو كەسانەی بەردەوام خەمۆكن و كێشەیان هەیە، كاتێك هاوڕێیەتی ئەم كەسانە دەكەیت ئەوە دەبێت ببیت بەپزیشكی دەرونی بۆی و تۆش توشی خەمۆكی دەبیت ، باشتر وایە لەم كەسانە دوور بكەویتەوە.
سەرچاوە: dw.d
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ