1
-كتێك ئاوات دەخوازیت خۆت بەراورد نەكردایە بە كەسانی دەوروبەر : هەوڵبدە هەموو كات بە جۆرێك بژیت كە خۆت بەراورد نەكەیت بە كەسانی دەوروبەرتا چونكە كاتێك بەئاگا دێیتەوە تازە پەشیمانە سوودی نابێت و چێژت لە ژیانت نەبینیوە.

2-هەموو تواناكانی خۆت بخە گەڕ بۆ ئەوەی ئەوەی خەونی پێوە دەبینیت بیهێنیتە دی ،كاتی خۆت مەكوژە تەنها بە خەوبینین بەوەی لەمێشكتایە و هەوڵبدە كاریان بۆ بكەی بۆ ئەوەی دوای تێپەڕبوونی كات پەشیمان نەبیتەوە لەوەی نەتكردوە.
3-هەوڵبدە ئەوە لە دەوروبەرت بگەیەنیت كەتۆ كێیت و چیت و هیچكات كەسایەتی خۆت مەگۆڕە بۆ ڕازیكردنی دڵی كەسانی دەوروبەرت.
4-مەترسە لە هەوڵدان و سەرنەكەوتن ،ئەگەر بترسیت لەژیانتا ئەوە ناتوانیت هیچ هەنگاوێك بنێیت وسەركەوتوو نابیت .
5-خۆشەویستی خۆت بۆ هەموو كەسانی دەوروبەرت دەرببڕە بۆ ئەوەی دوای پەشیمان نەبیت لەوەی هەستی خۆتت بۆ ئەو كەسانە دەرنەبڕیوە كە دەبوو هەستی خۆتیان بۆ دەرببڕیت .
6-گوێ لە ئامۆژگاری دڵسۆزەكانت وەربگرە بۆ ئەوەی لە داهاتودا پەشیمان نەبیت لەوەی كە گوێت لێنەگرتون و تەنها قسەی خۆتت بردۆتە سەر .
7-چێژ لە ژیانت وەربگرە و پێبكەنە و خەم لە ژیان و قورسیەكانی مەخۆ ،بۆ ئەوەی هیچ كات لەوە پەشیمان نەبیت كە پێنەكەنیویت.
8-هاوڕێیەتی كەسانێك بكە كە شایەنی ئەوە بن هاوڕێت بن ، هاوڕێی دڵسۆز بۆ ژیانی مرۆڤ پێویستە و هەندێكجار هاوڕێش هۆكاری ماڵوێرانی مرۆڤ دەبێت .
9-تەواوكردنی خوێندن پێویستە یەكێك بێت لە ئامانجەكانی مرۆڤ، چونكە كاتێك مرۆڤ دەگاتە تەمەنێك ئیتر ئارەزوی خوێندنی نامێنێت و پەشیمانیش دەبێت لەوەی خوێندنی تەواو نەكردوە.
سەرچاوە: www.thaqafnafsak
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ