
1- خانمان خاوەنی یادەوەریەكی بەهێزن ،دەتوانن زۆر شت لە یادەوەریاندا هەڵبگرن بێئەوەی بیریان بچێتەوە بەڵام لەڕاتسیدا پیاوان ئەم توانایەیان نیە .
2- زۆرجار خانمان هەست و سۆزیان بەتەواوەتی بۆ كەسی بەرامبەر دەرناخەن و دەیشارنەوە .
3- پیاو كاتێك خانمەكەی لەڕوی دەرونیەوە نائارام دەبێت نازانێت چۆن هەوڵبدات بۆ ئەوەی مێشكی ئارام بكاتەوە ،لەكاتێكدا خانمان بێزاردەبن ئارەزوو دەكەن بەتەنها دابنیشن و كەس هیچیان لەگەڵ نەڵێت .
4- زۆرێك لەخانمان ئارەزوو دەكەن بەبەردەوامی و بەنهێنی هەواڵی خۆشەویستی پێشویان بزانن و ڕەنگە ئەمە هۆكاربێت بۆ دروستبونی كێشە لەنێوان هاوسەرەكاندا.
5- پیاوان لەونهێنیە تێناگەن كە خانمان لە توانیاندا هەیە لەیەك كاتدا چەند كارێك ئەنجامبدەن.
6- خۆشەویستی نێوان ئافرەت و شۆكۆلاتە ئەو نهێنیەیە كە پیاوان لێی تێناگەن.
7- كاتێك خانمان دەچنە ئوتێل و چێشتخانەیەك ئەوە هەر دەچنە لای دەستشۆرەكە و تەماشای خۆیان دەكەن لە ئاوێنە پیاوان لەم نهێنیەش ناگەن.
8- ئارەزوی خانمان بۆ كڕینی جلوبەرگ و پێڵاو .
9- ئەوەی زۆر سەرنجی پیاوان ڕادەكێشێت ئەوەی خانمان دەتوانن بەرگەی خراپی هاوسەرەكانیان بگرن كاتێك خۆشیان بوێت لەكاتێكدا ئەگەر زۆریش خراپ بن لەگەڵیان.
10- ئافرەت ئەگەر بشچێتە تەمەنیشەوە ئەوە ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی هەموو كات ئەوی بیربێت و دیاری بۆ بكڕێت ئەگەر دیاریەكە زۆر بەنرخیش بێت.
سەرچاوە:http://www.shasha.ps/
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ