
1-ئەو خانمەی هاوڕێیەكی باش بێت و بەبێ هیچ بەرامبەرێك ئەوە بكات ئەوە پیاو دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ یكات چونكە ئەم جۆرە خانمانە بۆ ژیانی هاوبەش پاڵپشتێكی باشی هاوسەرەكانیان دەبن .
2-پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكە هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێك بكەن كە بزانێت چی لە ژیان دەوێت و پلانی هەبێت بۆ ژیانی خۆیان و متمانەیان بە تواناكانی خۆیا هەبێت .
3-ئەو خانمانەی دەزانن بە پێكەنینەوە لەگەڵ كێشەكان مامەڵە بكەن و هەموو كات ڕوخۆشن ئەوە دڵنیابە لەوەی لە ژیانی هاوسەرگیریتدا سەركەوتوو دەبیت .
4-پیاوان بەوە توڕە دەبن ئافرەت زۆریان لێبكەن بۆ ئەوەی واز لەچەند شتێك بهێنێت ، خانم ئەگەر ئەو پیاوەی خۆشت دەوێت ڕەفتارێكی تیادایە نەگونجا و ناپەسەندە و تۆ ناتوانیت قبوڵی بكەیت ئەوە دەتوانیت لێی جیاببیتەوە یان بە زیرەكانە كارێك بكە بۆ ئەوەی ئەو خوە ناپەسەندەی تەرك یكات، پیاوان ئافرەتانێكیان خۆش دەوێت كە توند نەبێت لەگەڵیاندا .
5-پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن خانمێك بكەنە هاوسەریان كە پشتگیریان لێبكەن بۆ ئەو كارە باشانەی دەیكەن .
6-ئافرەتی ژیر و تێگەیشتوو و پێگەیشتوو خەونی هەموو پیاوێكە بۆ ژیانی هاوسەرگیری .
7-ئەو خانمانەی خاوەنی كەسایەتی خۆیانن نەك دەوروبەرەكەیان كەسایەتیان پێببەخشێت ئەوە زۆر پەسەند و گونجاون لای پیاوان .