
به‌پێی رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی به‌ریتانیا، شه‌ش بنه‌ما هه‌ن كه نهێنین بۆ خۆبه‌دورگرتنی ژن له مشتومڕی شه‌ڕه‌نگێز و ئازاربه‌خش له‌گه‌ڵ پیاو:
1- تەماشای دیوە جوانەکە بکە و چاوت لە بێزارییەکان بپۆشە
ئه‌گه‌ر په‌رۆشی ئه‌وه‌یت له بازنه‌ی نه‌رێنی بچیته ده‌ره‌وه، هه‌میشه ئه‌و كاره جوانانه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌ت له‌بیر بێت كه بۆتی كردوه و به‌هۆیه‌وه سوپاست كرده‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتی بچوكیش بن، له‌بری ئه‌وه‌ی چاوت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بێت كه بێزارت ده‌كات و له‌جیاتی بیركردنه‌وه له‌و شتانه، بۆچی ئه‌و شته بچوكانه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌ت له‌به‌رچاو ناگریت كه ده‌یسه‌لمێنێت بایه‌خت پێ ده‌دات؟ باشتریشه ئه‌و كاره ئهرێنیانهش به گه‌وره ته‌ماشا بكه‌یت كه هاوبه‌شه‌كه‌ت ده‌یانكات، به‌وه‌ش هانی ده‌ده‌یت كاره جوانه‌كان دوبارهبكاتهوه و به‌رده‌وام بێت له‌و کارانەی.
زۆرجار ره‌خنه‌گرتن له ناخیدا ئاواتێكی نادیار هه‌ڵده‌گرێت، كاتێك ده‌ڵێت: “ئه‌مه چییه تۆ هه‌میشه سه‌رقاڵی تۆپی پێیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت” ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه بڵێیت: “خۆزگه كاتێكی زیاترت له‌گه‌ڵ من به‌سه‌ر ده‌برد”، ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت داوای بكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش بۆ ئه‌وه دابنێ به‌قسه‌ت نه‌كات و ئه‌وه‌ی هه‌وڵت بۆ داوه به‌ده‌ستی نه‌هێنیت.
3- تۆمه‌ت مه‌به‌خشه‌وه
وتنی”تۆ هه‌رگیز ئه‌مه ناكه‌ی”، یان “هه‌میشه خه‌ریكی ئه‌مه‌ی” ئه‌مانه هه‌میشه نه‌رێنین و ده‌نگه‌ده‌نگی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
4- بەباشی گوێی بۆ بگره
له‌كاتی پێشنیازكردنی شتێك بۆت، كه‌مێك بوه‌سته و چاوه‌ڕێ بكه، چونكه هه‌ركات ده‌كه‌وینه دۆخێكی خراپ یان روگیربونهوه، هه‌میشه كاتێك بۆ بیركردنه‌وه وه‌رده‌گرین، بۆیه له‌وكاته‌دا به‌خۆت بڵێ: باشه بۆ توڕه بم؟ من چیم ده‌وێت؟ بۆیه به‌رپرسیارێتیی ئه‌وه هه‌ڵبگره كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت و به رونی پێی بڵێ.
له فیلمی Avatar كه له ده‌رهێنانی جه‌میس كامیرۆنه، زۆره‌ی كات ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرا كه ده‌یوت “ده‌تبینم” ئه‌وه‌ش له جیهانی پاندۆرادا وه‌ك سڵاوكردن وابوو، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كاتێك سنگت فراوان ده‌كه‌یت و هاوبه‌شی ژیانت به واتا رۆحییه‌كه‌ی و به سه‌رتاسه‌ری “ده‌بینیت”، ئه‌وكاته زیاتر له‌و دۆخه تێده‌گه‌یت كه ئه‌وی تێدایه.
6- وه‌ك جه‌لاله‌دینی رۆمی بیربكه‌ره‌وه
جه‌لاله‌دین رۆمی، فه‌یله‌سوفی توركی كه له سه‌ده‌ی 13دا ژیاوه نوسیویه‌تی: “ئاستی وشەکانت به‌رزبكه‌ره‌وه نه‌ك ده‌نگت، ئه‌وه بارانە خونچە بە گوڵ ده‌كات نه‌ك هه‌وره بروسكه”. هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و ده‌نگه‌ده‌نگ گه‌شه ناكات و پته‌و نابێت، بۆیه هه‌وڵ بده به چپه و ده‌نگێكی نزم نیگه‌رانییه‌كانت به هاوبه‌شه‌كه‌ت بڵێی نه‌ك به هاتوهاوار.