هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌هێز و پته‌و بێت، هێشتا هه‌ر چه‌ند یاسا و رێسایه‌ك له مێشكی خانماندا هه‌ن كه خوازیارن بێ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن خۆت هه‌ستی پێ بكه‌یت.
به‌زانینی ئه‌و یاسایانه‌ی مێشكی خانمان، په‌یوه‌ندییه‌كان، خۆشه‌ویستی یان هاوسه‌ری بێت، ئه‌رێنی و زیندوو ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئه‌و 10 یاسایه‌یه كه خانمان خوازیارن پیاوه‌كان بیكه‌ن:
1- له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیدا، هه‌وڵ مه‌ده‌ن زیاده‌ڕۆیی بكه‌یت له راكێشانی سه‌رنجی خانمه‌كه به‌لای خۆتدا، ئاسایی به و متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێ و راشكاو به، نه‌كه‌ی لاسایی عومه‌ر شه‌ریف بكه‌یته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له فیلمی (اشاعه حب) كردی و ده‌یویست قه‌ناعه‌ت به (سعاد حسنی) خۆشه‌ویستی بكات كه گوایه پێش ئه‌و ده‌یان كچی دیكه‌ی ناسیووه، ئه‌مه وا ده‌كات له‌به‌رچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گه‌مژه ده‌ركه‌ویت.
2- خانمان زۆر باش له‌وه تێده‌گه‌ن به چی شێوازێك پێی ده‌ڵێی (خۆشم ده‌وێیت)، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌وه جیا بكه‌نه‌وه كه ئایا به‌راستی وای پێ ده‌ڵێیت، یان ته‌نها موجامه‌له‌یه و ده‌مت پێی راهاتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راستی مه‌به‌ستت نه‌بوو، هه‌رگیز مه‌ڵی خۆشم ده‌وێیت، دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش زیاتر ئه‌و وشه‌یه بڵێ، چونكه خانمان چه‌ند كاتیش به‌سه‌ر پرۆسه‌كه تێپه‌ڕێت، هه‌ر پێیان خۆشه گوێیان له‌و وشه‌یه بێت.
3- بزانه خانمان زۆر تووڕه ده‌بن له‌وه‌ی له چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌كی رۆمانسیدا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه بكه‌یت، ئه‌و به‌و كاره رووگیر ده‌بێ و به‌گشتی مه‌زاجی تێكده‌چێت.
4- له‌كاتی رۆیشتندا، خانمان زۆر رقیان له‌وه‌یه پیاوه‌كانیان پێشیان بكه‌ون و شانبه‌شانیان نه‌ڕۆن، به‌لای خانمانه‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه پیاوه‌كه بایه‌خی پێنادات و نایپارێزێت، خانمان هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن خۆیان به مێرده‌كانیانه‌وه هه‌ڵكێشن، ئیتر تۆ چۆن كارێكی وا ده‌كه‌یت و شانبه‌شانی ناڕۆیت؟
5- خانمان حه‌ز ده‌كه‌ن مێرده‌كانیان هاوڕێ و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بدوێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشت له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان پته‌و نه‌بێت، باشتره هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی هاكه‌زاییت له‌گه‌ڵیان هه‌بێت، وه‌ك به‌شداریكردن له كێشه‌یه‌ك، یان ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگێكی ئه‌و كه‌سانه‌دا.
6- ژنان هه‌رچه‌ند سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، هه‌رگیز هه‌ست به بایه‌خی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر له چاوی مێرده‌كه‌یاندا ئه‌و ده‌ستخۆشی و بایه‌خ پێدانه نه‌بینن، بۆیه هه‌میشه پشتیوانی به و له هه‌موو شتێكی ژیاندا، بیروڕای خانمه‌كه‌ت وه‌ربگره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌قسه‌شی نه‌كه‌یت، سوپاسی پێشنیازه‌كانی بكه و وای پیشان بده‌ن كه به‌راستی تۆ پێویستت به رای ئه‌و هه‌یه.
7- كاتێك ژن و پیاو شه‌ڕیان ده‌بێ و پیاوه‌كه مێشكی له‌ده‌ست ده‌دات، ئینجا ده‌كه‌وێته تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و لۆمه‌كردن، دوای ئه‌وه‌ی خاو ده‌بێته‌وه، ئینجا پیاوه‌كه داوای لێبووردن ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته پیاو بیزانێت ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك وشه و قسه هه‌ن، هه‌رچه‌ند پیاو داوای لێبووردنی له‌سه‌ر بكات، ژن بیری ناچێته‌وه و هه‌ر له دڵیدا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه ئاگادار به له‌كاتی تووڕه بوون دڵی خانمه‌كه‌ت به شتێك نه‌شكێنیت كه به پۆزش و داوای لێبووردنیش چاك نه‌بێته‌وه.
8- له یاساكانی خانمان: درۆ + شاردنه‌وه‌ی نهێنی = ناپاكی، خانمان هه‌میشه كتێبێكی كراوه‌ن له‌به‌رده‌م مێرده‌كانیان و حه‌زیش ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به هه‌مانشێوه بن و هیچ نه‌شارنه‌وه، بۆیه پیاو هه‌رچه‌ند هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك نهێنی بدات یان درۆی له‌گه‌ڵدا بكات و وابزانێت به‌وه په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌پارێزێت، ئه‌وه زۆر به هه‌ڵه‌دا چووه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كاره بۆشایی نێوانیان زۆر ده‌كات و په‌یوه‌ندییان ناهێڵێت.
9- خانمان هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێدان .. هه‌رچه‌نده پیاو سه‌رقاڵ یان تووڕه بێت و نه‌یه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ خانمه‌كه‌ی بكات، ئه‌و هه‌ر په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كات و ده‌یه‌وێت دڵنیا بێته‌وه له‌وه‌ی كه دۆخی باشه، بۆیه وه‌ڵام نه‌دانه‌وه، وا له خانمه‌كه‌ت ده‌كات زۆر نیگه‌ران بێت و بكه‌وێته دڵه‌راوكێ و چه‌ندین سیناریۆی خراپی به مێشكدا بێت، بۆیه هه‌رچه‌ند له شه‌ڕ و بێتاقه‌تیشدا بیت و بته‌وێت تۆزێك لێی دووربیت، پێویسته به خانمه‌كه‌ت بڵێی له كوێیت و تۆزێك دڵنه‌وای بكه‌یت.
10- خانمان پێیان خۆش نییه كه تووڕه ده‌بن، پیاو پشتگوێ‌یان بخات، هه‌میشه په‌رۆش به بۆئه‌وه‌ی گوێ له سكاڵا و گله‌یی خانمه‌كه‌ت بگریت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆش هۆكاره‌كه نه‌بیت یان ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌یت، تۆ ناچار نیت چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی بدۆزیته‌وه، به‌ڵام ناچاریت گوێی لێ بگریت و پشتیوانی بیت.