كیم فیڵبی، به‌دناوترین سیخوڕی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، هه‌رچه‌نده خۆی بریتانی بووه، به‌ڵام كاری بۆ روسه‌كان كردووه. دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی ئاشكرایده‌كات كه نزیكه‌ی 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو سیخوڕگه‌لێكی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاتدا رایگه‌یاندووه، نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له‌كاری سیخوڕیدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌دایكبووی چینی فه‌رمانڕه‌وای بەریتانیا بووه.
ماڵپه‌ڕی زه‌گاردیانی بەریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، فیڵبی له‌میانه‌ی وتارێكی ڤیدیۆییدا كه له‌ساڵی 1981 له‌به‌رده‌م سیخوڕانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاتدا پێشكه‌شیكردووه‌و له‌لایه‌ن تۆڕی میدیای بی بی سی بەریتانیاوه چه‌ند كۆپله‌یه‌كی ئاشكراكراوه، باسی له‌وه كردووه كه چۆن توانیویه‌تی هه‌موو شه‌وێك له‌باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌واڵگری بەریتانیاوه به جانتایه‌كی ده‌ستی پڕ له‌به‌ڵگه‌نامه‌و راپۆرتی نهێنییه‌وه بچێته‌ده‌ره‌وه.
تائێستا ئه‌و ئینتیباعه گشتگیره‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌ند كۆپله بڵاوكراوه‌یه‌ی لێدوانه‌كانی فیڵپی دروستبووه، بێسه‌روبه‌ری له‌ده‌زگای هه‌واڵگری بەریتانیاو دانانی كه‌سانی نه‌شیاو بووه له‌پۆستی شیاودا.
له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا ئه‌م سیخوڕه باسی له‌وه كردووه كه پاش ئه‌وه‌ی سیخوڕییه‌كه‌ی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ئاشكرابووه، چۆن توانیویه‌تی هه‌ڵبێت. ئاشكرابوونی پاش ئه‌وه بووه كه ئه‌و كارمه‌نده‌ی ناردبوویان بۆ چاودێریكردنی، پاش ئه‌وه‌ی بیستوویه‌تی به‌فری نوێ له‌سه‌ر شاخه‌كانی لوبنان باریوه، نه‌یتوانیوه خۆی رابگرێت و یاری خلیسكان له‌سه‌ر به‌فر نه‌كات.
فیلیپ له‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌دا ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌چینی فه‌رمانڕه‌وای بەریتانیا له‌دایكبووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی زۆری ده‌ستڕۆیشتووی ناسیوه، زانیویه‌تی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زۆر ته‌نگه‌تاوی ناكه‌ن.
“ئه‌وان هه‌رگیز هه‌وڵیان نه‌داوه لێم بده‌ن یان مامه‌ڵه‌ی خراپم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر دواتر بسه‌لمێنرایه هۆكاری لێدانه‌كه‌م هه‌ڵه‌بووه، ده‌كرا ئابڕووچوونێكی زه‌به‌لاح دروستبكه‌م”.
ئه‌م پیاوه كه كوڕی به‌رپرسێكی باڵای بەریتانی موسڵمان بووه له هندستان و پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به زانكۆی كامبریج، خوێندنی تایبه‌تی خوێندووه.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی وانه‌بێژی ئابوورییه‌وه رێبازی كۆمۆنیزمی پێناسێنراوه‌و نێردراوه بۆ نه‌مسا. له‌وێ كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستی كچكێی گه‌نجی كۆمۆنیسته‌وه به‌ناوی لیتزی فریدمان و دواتر وه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌جه‌نگی ناوخۆیی ئیسپانیا كاریكردووه‌و هاوكات راپۆرتی بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری بەریتانیا ئاماده‌كردووه.
له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و ده‌یه‌كانی دوای ئه‌ودا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی گومان له‌سه‌ر دڵسۆزی سیاسی بۆ بەریتانیا هه‌بووه، به‌ڵام فیڵبی توانیویه‌تی بگاته پله‌به‌رزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی بەریتانیا (ئێم ئای 6) و دواجار بووه‌ته سه‌رۆكی به‌شی دژه‌سۆڤیه‌تی ئه‌و ده‌زگایه. هاوكات له‌م سه‌رده‌مه‌دا راپۆرتی بۆ نێوه‌ندگیره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤیه‌تی (كه‌ی جی بی) ئاماده‌كردووه، به‌ڵام ئه‌م ناپاكییه‌ی تا ساڵی 1963 ئاشكرانه‌بووه.
بی بی سی ده‌ڵێت، ئه‌م دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌ی فیڵبی كه ماوه‌كه‌ی سه‌عاتێكه له ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاوه، له به‌رلین ده‌ستكه‌وتووه.