یكۆلاس بۆتمان لەكتێبیكیدا بەناوی(چۆن وادەكەیت كە خەڵكی لەماوەی ٩٠ چركەدا خۆشیان بوێیت؟) كە تیایدا كۆمەڵێك هەنگاو باسكراوە لەڕێگەیانەوە دەتوانن لەیەكەم دیمانەدا سەرنجی بەرامبەرتان ڕابكێشن و وای لێبكەن خۆشی بوێن.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی لەكتێبەكەی ئەو نووسەرەدا كۆمەڵێك ڕێنمایی و ڕێكار هاتوون كە لەكاتی جێبەجێكردنیاندا دەتوانن وابكەن كە خەڵكی لەماوەی ٩٠ چركەدا ئێوەیان خۆشبوێت.
لەخوارەوە چەند ڕێنمایی و ئامۆژگارییەك دەخەینەڕوو كە یارمەتیدەرن بۆئەوەی خەڵكی ئێوەی خۆشبوێت.
پێویستە مرۆڤ كراوە بێت لەڕووی جەستەیی و مێشكییەوە، واتا جوان نییە كە مرۆڤ دەستەكانی بخاتە دەروی لەشییەوە و هەروەها باشتر وایە كە لەكاتی لەبەركردنی ڕینكۆت یان چاكەتدا قۆپچەكانی بەكراوەیی بهێڵێتەوە.
لەڕووی دەروونیشەوە باشتر وایە كە لەكاتی یەكەم دیمانەی كەسێكدا باشتر وایە كە بەشێوەیەكی ئەرێنی سڵاوی لێبكات تاوەكو سەرنجی بۆ لای خۆی ڕاكێشێت.
بۆئەوەی سەرنجی بەرامبەرت ڕابكێشیت، دەتوانیت لەڕێگەی چاوەوە ئەوە بكەیت، بەجۆرێك كە كاتێك كەسی بەرامبەر قسەت لەگەڵدا دەكات ئەوا باشتر وایە چاوت ببڕیتە نێو چاوییەوە.
بۆتمان ئامۆژگاری ئەوەش دەكات كە لەكاتی بینیندا زەردەخەنەیەك بۆ كەسی بەرامبەر بكرێت چونكە ئەوە وەك نامەیەكی ڕاستگۆ وایە بۆ بەرامبەر، بەجۆرێك كە هەندێك توێژینەوە ئەوەیان دەرخستووە كە زەرخەنە كردن بەڕووی كەسەكاندا لەیەكەم دیمانەدا دەبێتە هۆی ئەوەی كە كەسەكان لەبیرتان نەكەن.
ئەو نووسەرە سەبارەت سڵاوكردن ئامۆژگاری ئەوە دەكات كە باشتر وایە خۆت خۆشحاڵ دەربخەیت بەناسینی كەسی بەرامبەرت لەكاتی تەوقەكردن لەگەڵیدا، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا ناوی كەسەكە بهێنیت زیاتر لەجارێك تاوەكو سۆزدارییەك بكەیتە سەر دیمانەكە.
ئامۆژگارییەكی تری ئەو نووسەرە لەو كتێبەدا بریتییە لەوەی كە مرۆڤەكان باشتر وایە لەیەكەم دیمانەیاندا بەیەك جار هەموو قسەكانیان نەكەن و ڕێگە بدەن هەلێك هەبێت ئینجا قسە بكەن و هەستی خۆیان تیایدا دەربڕن.