لە پەیجی تایبەتی خۆی خانمە راگەیاندکار ئەڤین ئاسۆ رایدەگەیەنێت کە دەگەرێتەوە و بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان درێژە پێدەدات و بەردەوام لە ئامادەسازی بوین بۆ ئامادەکردنی وەرزێکی نوێێ بەرنامەکە ، ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەیەتی :
په‌رۆشیتان گه‌وره‌ییه بۆ ئێمه
ناوه ناوه دۆستان‌و هاوڕێیان له‌رێی فه‌یسبووك‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تره‌وه هه‌واڵده‌پرسن؛ ئاخۆ بۆچی ئێمه دیارنین‌و كه‌ی ده‌رده‌كه‌وینه‌وه؟
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستانی تێكه‌وت وه‌ڵامێكی روونمان پێنه‌بوو بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی ئه‌ڤین ژن‌و ژیان، به‌ڵام ده‌مه‌وێت لێره‌وه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكه‌مه‌وه كه هیچ كاتێك خه‌مسارد نه‌بووین له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی پرۆگرامه‌كه‌و له‌ئاماده‌كاریی نه‌وه‌ستاوین، ئیشه‌ڵا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ری ئه‌و ئاماده‌كارییه ده‌چنینه‌وه‌و هه‌واڵی خۆشمان پێده‌بێت.
لێره‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌حواڵپرسینه‌كانتان ده‌كه‌م‌و دڵنیابن په‌رۆشیتان گه‌وره‌مان ده‌كات، به‌گه‌وره‌یی خۆشتان بمانبه‌خشن ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانیبێت له‌كاتی خۆیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتان بده‌ینه‌وه، خۆشه‌ویستیم قبوڵ بكه‌ن.
ئه‌ڤین ئاسۆ