
1-سەردانی پزیشکی چاو بەشێوەیەکی بەرنامەدار:
پزیشک دەتوانێ هەر لەسەرەتاوە گۆڕانە نەرێنییەکانی بەشە جیاوازەکانی چاو دەستنیشان بکات و هەر زوو رێوشوێنی چارەسەریان بۆ دیاری بکات.
2-بنەمای سێ بیست:
واتە کاتێک بەرامبەر شاشەیەک کاردەکەیت، دوای هەر 20 خولەکێک بۆ شتێک بڕوانیت کە لانیکەم 20 پێ (شەش مەتر) دووربێت و بۆماوەی 20 چرکە یان زیاتر تەماشای بکەیت. ئەگەر لە نزیک شوێنی دانیشتنەکەتەوە پەنجەرە هەبوو، تەماشاکردنی دەرەوە لەو پەنجەرەیەوە دەتوانێت ئەو پێداویستییە پڕ بکاتەوە و پشوویەکی باش بە چاو و ماسولکەکانی بدات.
3-چاوتروکاندن:
چاو تروکاندنی ماوە ماوە گرنگە بۆ خاوێنکردنەوەی چاو و پاراستنی لە وشکبوونەوە.
4-گەورەکردنی فۆنتی نووسینەکان:
هەوڵبدە فۆنتی نووسینەکانی سەر شاشەی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەت بەشێوەیەک گەورە بن کە بە ئاسایی بخوێنرێنەوە و پێویستی بەوە نەبێت چاوت زۆر لەخۆی بکات و ماندووببێت تا دەیانخوێنێتەوە.
5-هەڵبژاردنی دووری گونجاو لە شاشەوە:
دەبێت شاشەی کۆمپیوتەرەکەت لانیکەم 50-75 سانتیمەتر لە چاوتەوە دوور بێت. دەبێت رووناکیی شاشەکەش گونجاو بێت و هەست بە بێزاری و ماندووبوونی چاو نەکەی لەکاتی تەماشاکردنی. هەروەک کورسییەکەشت دەبێت گونجاوبێت و جگە لە چاو، سەلامەتی بڕبڕەکانی مل و پشتتت لەبەرچاو بگریت لەکاتی دانیشتن لەسەری.
6-خۆراک:
باشترین رێگا چارە بۆ پاراستنی تەندروستی زۆربەی ئەندامانی جەستە، بریتییە لە خواردنێکی هەمەڕەنگ، کە بڕێکی زۆر کانزا و ڤیتامین و رەگەزی سوودبەخشی تێدابێت و کالۆرییەکی کەمیش بدات. لەنێو ئەو خواردنە هەمەرەنگەدا گێزەر و سپێناخ و قەیسی و تەماتە رەگەزی ئەوتۆیان تێدایە کە بە تایبەت بۆ چاو گرنگە. لە خواردنە گیانەوەرییەکانیش گۆشتی باڵندەکان و گۆشتی مانگا و ماسی رەگەزی سوودبەخش بە چاو دەبەخشن.