شاره‌زایانی بواری پزیشكیی له‌ئه‌ڵمانیا جۆره رێجیمێكیان داناوه كه ئه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشێكی زۆر له‌هه‌فته‌یه‌كدا، پسپۆره‌كان ده‌ڵێن زۆر پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زیاده ساڵانه سێ جار ئه‌م رێجیمه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌خاوه‌نی كێشێكی رێك‌و جوان.
ژه‌می به‌یانیان:
دو دانه میوه‌ی كێوی+ دو هێلكه‌ی كوڵاو+ پارچه‌یه‌ك نانی توست یاخود پارچه‌یه‌كی بچوك نانی جۆ.
ژه‌می نیوه‌ڕۆ:
دو دانه كێوی+ دو پارچه مریشكی بر‌ژاو.
ژه‌می ئێواره:
دو دانه كێوی+ قاپێك شله به‌ڵام كه‌مچه‌وریی‌و كه‌مخوێ‌و ئه‌گه‌ر شله‌ی سه‌وزه بێت ئه‌وه باشتر.
تێبینی: ده‌بێت رۆژی دو لیتر ئاو بخۆیته‌وه، ده‌توانی چا بخۆیت به‌ڵام به‌بێ شه‌كر، رۆژانه‌ی ئه‌گه‌ر 20 خوله‌ك به‌پێی رێبكه‌یت ئه‌وه باشتره‌و سودی زیاتر له‌رێجیمه‌كه وه‌رده‌گریت.