لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور ‌10 هەڵە وادەكات هاوسەرەكەت لێت دوور بكەوێتەوە

‌10 هەڵە وادەكات هاوسەرەكەت لێت دوور بكەوێتەوە

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان
hawsariپەیوەندی باشی نێوان مرۆڤەكان هەمووكات هۆكاری نزیك بونەوە و زیاد بونی خۆشەویستی نێوانیانە بەڵام كاتێك یەكێك لە هاوسەرەكان ئەم 10 هەڵەیە ئەنجامبدات وادەكات هاوسەرەكەی لێی ڕابكات و لێی دووربكەوێتەوە :
1-نەبونی زیرەكی كۆمەڵایەتی : ئەو كاتەی ژن یان پیاو نەزانێت قسەی باش بكات و چی باشە ئەوە بڵێت كاتێك بەتەنهان و ئەو كاتەش كە لەناو كۆمەڵێك  خەڵك دانیشتوون .
2-نەبونی زیرەكی سۆزداری : كێشەیەكی گەورەیە كاتێك ژن یان پیاو نەزانێت چۆن خۆشەویستی خۆی بۆ هاوسەرەكەی دەرببڕێت و لە بنەڕەتدا خۆشەویستی خۆی دەرنەبڕێت بۆ هاوسەر و منداڵەكانی و توڕە بوونی بەردەوام  ، ئەمە وادەكات هاوسەرەكەت لێت دوور بكەوێتەوە  و بەدوای كەسێكی دیكەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی سۆز و خۆشەویستی پێ بدات .
3- بەردەوام نەبونی تۆ لەكاتی پێویست و نا پێویستدا هۆكارە بۆ ئەوەی هاوسەرەكەت لێت دووربكەوێتەوە .
4-بەردەوام شەڕ پێفرۆشتن و بۆڵە بۆڵ كردن و گومانبردنی بەردەوام وادەكات كێشە بۆ خۆت و هاوسەرەكەت دروست ببێت و دور بكەوەرەوە لەوەی تەنها خۆت بڕیاربدەیت لە هەموو بابەتێكدا .
5-پشتگوێخستنی ئافرەت لەلایەن پیاوەكەیەوە و تەماشاكردنی ئافرەت تەنها وەك كەسێك بۆ خزمەتكردن و بەخێوكردنی منداڵ .
6-دووركەوتنەوەی هاوسەرەكان و گەشتكردن بە بێ یەكتری بۆ ماوەیەكی زۆر هۆكار دەبێت بۆ كەمبونەوەی خۆشەویستی نێوان هاوسەرەكان ودووركەوتنەوەی یەكجارەكی لەیەكتری .
7-توڕەی بەردەوامی پیاو بێزاركەرە بۆ منداڵ و هاوسەرەكەی لە هەمان كاتدا و مایەی نێكچونی خێزانە .
8-شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە كێشەی خێزانی و پەیوەندی  باوانەكان بەیەكتریەوە بابەتێكە كە كاریگەری دەبێت لەسەر منداڵ دوای ئەوەی دەگاتە  تەمەنێك كە هاوسەرگیری دەكات .
9-خۆبەگەورە زانینی ژن یان پیاو حاڵەتێكە كە مایەی تێكچونی خێزان و پەیوەندی هاوسەرگیریە .
10-هەبونی ترس لە دڵی ژن یان پیاو پێش هاوسەرگیری كاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی هاوسەرگیری لە داهاتودا .
سەرچاوە:جمالك 
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە