لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور مۆبایل، مەترسییەكی گەورەی هەیە

مۆبایل، مەترسییەكی گەورەی هەیە

0 تێبینییەکان 28 بینینەکان

mobilتوێژینەوەیەكی نوێ دەریخستوە تیشكی كارۆموگناتیسی مۆبایل زەرەر لە گونی رەگەزی نێر دەدات، سێ شێوازی هەڵە بەكارهێنانیشی زیانی بۆ كوالیتی سپێرم هەیە.
توێژینەوەكە لەلایەن زانكۆی حەیفای ئیسرائیلییەوە ئامادەكراوەو دەركەوتوە شەپۆلی كارۆموگناتیسی، كە لە مۆبایلەوە دەردەچێت، زەرەر لە گونی رەگەزی نێر دەدات‌و كوالیتی سپێرمیش تێكدەدات، هۆكاری ئەوەش خراپ بەكارهێنانی مۆبایلە كە لە سێ خاڵدا كۆكراوەتەوە.
لەوبارەیەوە مارتا دێرنڤالد توێژەر لە سەنتەری پزیشكی زانكۆی تەكنیكی حەیفا دەڵێت: “بەكارهێنان یان شەحنكردنی مۆبایل لە نزیك جەستەی مرۆڤ یاخود هەڵگرتنی لەنزیك جوتە گون، دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی سپێرم بەشێوەیەكی روون‌و ئاشكرا”.
دێرنڤالد هەموو كەسێكیش ئاگادار دەكاتەوە لە بەكارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەی یەك سەعات لەڕۆژێكدا یاخود بەكارهێنانی لەكاتی شەحنكردندا، كە دەبێتەهۆی كەمبونەوەی تەركیزی سپێرم.
بەپێی سایتی DWی ئەڵمانی، توێژینەوەكە تێستی لەسەر 106 پیاو كردووەو دەركەوتووە ئەوەی مۆبایلەكەی لە نزیكی 50 سانتیمەتر لە حەوزییەوە دایدەنێت، تەركیزی سپێرمیان دادەبەزێت. 40%ی بەشدارانی توێژینەوەكەش مۆبایل لە نزیك حەوزیان دادەنێن‌و بەوەش تەركیزی سپێرمان سروشتی نییە.
هەروەها لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، كە كوالیتی سپێرم لە كۆمەڵگەكانی خۆرئاوادا بەشێوەیەكی روون‌و بەرچاو دابەزیوە، كە 40%ی هۆكاری نەزۆكی پێكدەهێنێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە