منداڵ پێویستیەکی زۆری بە دایک و باوکی هەیە بە تایبەتی لە لایەنی عاتیفی و سۆزداری و گرنگی پێدان و لاواندننەوە ، زیاد لە هەر شتێک منداڵ پێویستی بە سۆز و خۆشەویستی و گرنگی پێدانی دایک و باوکی هەیە ،جا بە گویگرتن بێت لیی یان پرسیار لێ کردنی بێت سەبارەت بە ژیانی ڕۆژانەی یان کێشەکانی و …هتد
بەلام زۆرێک لە دایک و باوکان بە هۆی نەزانیانەوە گرنگی بە مندالەکانیان نادەن و تەنها بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن جوانترین جلوبەرگیان بۆ بکرن و باشترین خواردنیان بدەنێ کەچی ئەو لایەنە گرنگەیان فەرامۆش کردوە کە منداڵ پێویستی بە سۆز و کاتی دایک و باوکی هەیە ، یان هەندێک دایک و باوک بە هۆی سەرقاڵیان بە ژیانی ڕۆژانەوئیشوکاری دەرەوەو ناوماڵ ناپرأێنە س ەر ئەوەی کاتێک بۆ مندالەکانیان تەرخان بکەن و هەمیشە پشتگوێیان ئەخەن.
گومانی تێدا نییە کە خۆشەویستی و لاواندنەوە هیچی لە ئاوهەواو خۆراک کەمتر نیە بۆ منداڵ ، چونکە تەرخان کردنی کات بۆ منداڵ سوودێکی زۆر بە منداڵ دەگەیەنێت لە لایەنی عەقڵی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیەوە و وا لە منداڵ دەکات هەست بە سۆز و دڵنیایی و ئارامی بکات و خەم و کیشەکانی بیر بچیتەوە .
زۆر گرنگە کات تەرخان کردن بۆ یاری کردن و قسە لەگەڵ کردن و گوێ لیگرتن و وەلام دانەوەی پرسیارەکانی منداڵ بێت .
جونکە مداڵ شارەزایی کەمە و جۆرەها پرسیار لە مێشکی دەخولێتەوەو پیویستی بە کەسێکە کە ئەم پرسیار و شکو گومانانەی ئاراستە بکا و دڵنیا بێتەوە .
گەر دایک و باوک هەموو کاتەکانی خۆیان بۆ کاری دەرەوە تەرخان بکەنو دوتار بە هۆی ماندوو بوون یان ئیش و کاری ناوماڵ خوێندنەوەو تەماسا کردنی تەلەڤزیۆن و چالاکیەکانی تر سەرقاڵ بن و هیچ کاتێکیان نەبێ ئەوکات کێ مندالەکان ئامۆژگاری ئەکا ؟؟ کێ گوێییان لێ ئەگرێ و ڕینماییان ئەکا !
لەلایکەی ترەوە گەر دایباب ئەو بۆشاییەیان دروتس کرد ئەوکات منداڵ ناجار دەبێت پەنا بۆ کەسی تر دەبات بۆ وەرگرتنی زانیاری و وەلامی پرسیارەکان و دوور نیە توشی هاوڕیی خراپ یان کەسانێک بێت کە وەلامی ناراست و ەهراوی بدەنەوەو قورەکە خەستتر بکەن یان دوور نیە بە هۆی ئەو بۆشاییەوە پەنا بۆ زۆر ڕیگەی تر ببات