وەرگێڕانی: ژیان قەرەداغی
باوەڕێك هەیە هەندێ كەس وای دەبینێت كە بێدەنگی ئاڵتونە, بەڵام بۆچونی جیاوازیش هەیە، مەرج نییە هەموو جار توندوتیژی ئەوە بێت كە بە شێوازی جەستەیی دژی یەكێكی دیكە بەكاربهێنرێت, بەڵكو هەندێ جار “توندوتیژیی بێدەنگی”ش هەیە كە بە شێوەی جەستەیی بەكارنایەت.
هەندێ جار پرسیار دەكرێت: دەوترێت كە ئەگەر كەسێك بێدەنگ بێت و هیچ جۆرە توندوتیژیەك بەرامبەر كەسێك نەكات و ئازاری نەدات، كەواتە بۆ بەمە دەوترێت توندوتیژی؟
لەهەندێ كاتدا وا پێویست دەكات پەرچەكردار هەبێت لە لایەن یەكێكیانەوە، بەڵام ئەویتریان هیچ پەرچەكرداری نابێت, بەڵكو بێدەنگی هەڵدەبژێرێت, ئەم بێدەنگی هەڵبژاردنەش مەرج نییە بە هۆی گوێ پێ نەدان یان بیرچونەوەی روداوەكەوە بێت، بەڵكو بە هۆی ئەوەوەیە كە بایەخی پێنادات.
توێژینەوەیەكی بواری زانستیی دەرونناسی، دەریدەخات، پیاو لە كۆمەڵگەی عەرەبیدا كەمتر لەسەر هەستەكانیان دەدوێن وەك لە ژنان، بۆیە لەكاتی توڕەبوندا زیاتر توندوتیژترن, پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی جەستەیی یاخود گفتوگۆ یاخود پچڕانی پەیوەندی بەكەسی بەرامبەرەوە.
بۆیە لێرەدا دەبینین كە بێدەنگی جۆرێكە یان رویەكی دیكەی توندوتیژییە، توندوتیژیەك كە لەبەرچاوان دیار نییە، نمونە زۆرە لەژیانی ڕۆژانەدا دەربارەی توندوتیژی بێدەنگی لەوانە “قسەنەكردن و وازهێنان لە قوتابخانە یان كۆمەڵێك قوتابی هەڵدەستن بە پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێكانیان كە قسەی لەگەڵ ناكەن و پەیوەندیان پێوە نامێنێ و لێی نزیك نابنەوە هەرچەندە بە جەستە ئازاری نادەن بەڵام بەم نزیك نەبونەوەیان لێی وا هەست دەكەن كە لەناخەوە ئازاری دەدەن”.