لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور لە کاتی جیابوونەوەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت

لە کاتی جیابوونەوەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

familyهه‌موو ئه‌وه‌ ده‌زانین جیابوونه‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد، كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر منداڵ و یه‌كه‌م قوربانی ئه‌م نێوه‌نده‌یه‌.

هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ دایك و باوكان ئه‌گه‌ر خۆیان رێناكه‌ون و جیاده‌بنه‌وه‌، دواجار ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن تا له‌ داهاتوودا كێشه‌ی ده‌روونیان بۆ دروست نه‌بێت چونكه‌ منداڵ زۆر پێویستی به‌ دایك و باوكه‌.
دوای جیابوونه‌وه‌ گۆرانێكی گه‌وره‌ له‌ ژیانی منداڵدا رووده‌دات، چونكه‌ به‌هۆی كێشه‌كانه‌وه‌ مێشكی توشی په‌ستانێكی زۆر ده‌بێت ره‌نگه‌ واز له‌ خوێندن یان باخچه‌كه‌ی بهێنێت یاخود له‌ ماڵیشه‌وه‌ گۆشه‌گیر بێت و تێكه‌ڵاوی نه‌كات.
پێویسته‌ دوای جیابوونه‌وه‌ رێگه‌ له‌ منداڵ نه‌گیرێت قسه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر كامێكیان بكات، بۆ نمونه‌ لای باوكه‌ ئاسای په‌یوه‌ندی به‌ دایكیه‌وه‌ بكات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، چونكه‌ بێ به‌ش كردن و برینی په‌یوه‌ندی له‌هه‌ر كامێكیان كاریگه‌ری سلبی هه‌یه‌.
هه‌وڵبده‌ كاتێك پێكه‌وه‌ن و له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ هه‌ندێك جار یه‌كتری ده‌بینن گفتوگۆ و ناكۆكی ده‌رمه‌خه‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌ودا، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌ودا باسی مه‌كه‌ن و ئاسای ده‌ركه‌ون.
مامه‌ڵه‌كردنی منداڵ به‌شیوه‌یه‌كی خراپ بۆ نمونه‌ شكاندنی له‌به‌رده‌م چوار ده‌ور زۆر مه‌ترسیداره‌، چونكه‌ ئه‌و منداڵه‌ خۆی بێ به‌شه‌ له‌ نازی لایه‌نێكی خێزانه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌شكێت و هه‌ست به‌كه‌می ده‌كات.
زۆر پێویسته‌ رای منداڵ وه‌ربگیرێت تا ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵبژێرێت كه‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵی بژی.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بوو، پێویسته‌ كچ لای دایكی بێت به‌ڵام كور لای باوكیش بێت ئاسایه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ زۆر به‌ ئاگای مامه‌ڵه‌ بكرێت له‌گه‌ڵیدا چونكه‌ زیاتر تێده‌گات.
وه‌رگێرانی:په‌رستۆ ساڵح
سه‌رچاوه‌: 3a2ilati 
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە