دوباره‌كردنه‌وه‌ی وته‌و ڕه‌فتاره‌كانی دراما دۆبلاژكراوه‌كان له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه جێی ناڕه‌زایی مامۆستایانه، مامۆستایه‌ك ده‌ڵێت “ڕۆژانه‌خوێندكار هه‌مان ڕۆڵی ئه‌كته‌ره‌كانی شه‌و ده‌بینێت”، توێژه‌رێكی ده‌رونیش ده‌ڵێت “كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنن هیچ پالاَوته‌یه‌كیان بۆ هه‌ندێ دراما نییه به‌بێ گوێدانه ئاستی ڕۆشنبیری‌و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگا په‌خشی دراماكان ده‌كه‌ن”.
ئا:سروه جه‌مال
داستان مه‌جید، توێژه‌ری ده‌رونی باس له‌كاریگه‌ری دراما دۆبلاژكراوه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر خوێندكار‌و باوه‌ڕی وایه وابه‌سته‌بونیان به‌زنجیره دراما دۆبلاژكراوه بیانییه‌كانه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت بۆ سه‌ر ده‌رون‌و په‌روه‌رده‌یان به‌شێكی زۆریان منداڵن كه ئه‌وان بونه‌وه‌رێكی لاسایكه‌ره‌وه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت‌و ده‌یبیستێت دوباره‌ی ئه‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ڕاست‌و دروستی بابه‌تی لاسایكردنه‌وه‌كه بزانێت بۆیه ئه‌وه تاوانی منداڵ نییه لاسایی ئه‌و زنجیره درامایانه ده‌كاته‌وه تاوانباری سه‌ره‌كی دایك‌و باوكن‌و دواتریش كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كه هیچ پالاَوته‌یه‌كیان بۆ هه‌ندێ دراما نییه به‌بێ گوێدانه ئاستی ڕۆشنبیری‌و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگا په‌خشی دراماكان ده‌كه‌ن.
“تا ئه‌و درامایه وه‌ستابێت سه‌عی ناكه‌م”
ئه‌مه وته‌ی پێشه‌وای خوێندكاره كه شه‌وانه به‌په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕێی كاتی ده‌ستپێكردنی دراماكه‌یه، “درامایه‌كی زۆرخۆشه” وه‌ك پێشه‌وا باسی ده‌كات كۆمه‌ڵێ وته‌ی خۆشی تیایه جگه له‌وه‌ی پێشه‌وا بینه‌ری پڕۆگرامه كۆمیدیه‌كانیشه”به‌رده‌وام حه‌زئه‌كه‌م وته‌كانیان دوباره بكه‌مه‌وه”.
به‌وته‌ی ناجی دایكی محه‌مه‌د كه خوێندكاری پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه”محه‌مه‌د به‌رده‌وام ئه‌گری بۆیه ئێمه‌ش سه‌یری ئه‌و درامایانه ده‌كه‌ین‌و چه‌ند جاریش بیكات به‌رده‌وام سه‌یری ده‌كاته‌وه‌و هه‌میشه‌ش حه‌زده‌كات وته‌كانی بڵێته‌وه”
ناجی باسی له‌وه‌شكرد”كه له‌كۆبونه‌وه‌ی دایكان‌و باوكانی كوڕه‌كه‌م له‌قوتابخانه داوایان لێكردوین كه منداڵه‌كانمان له‌سه‌یركردنی ئه‌و درامایانه به‌دوربگرین به‌لاَم كاتێ دراماكه به‌شێوه‌یه‌كه كه ناتوانین”
هێرۆ ڕوخسه‌تی له‌به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه‌ی وه‌رگرت تا له‌كۆبونه‌وه‌ی دایكان‌و باوكاندا هه‌لێكی پێبدات تاچه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، هێرۆ كه مامۆستای وانه‌ی كوردییه پاش ئه‌وه‌ی به‌شانۆییه‌ك كاریگه‌ری نه‌رێنی و بێزاری مامۆستایانی له‌دوباره‌كردنه‌وه‌ی وته‌و ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و دراما‌و به‌رنامه كۆمیدیانه له‌ناو پۆلدا خسته‌ڕو، دواتر داوای له‌دایكان وباوكان كرد كه چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و درامایانه له‌وه زیاتر كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دروستكات.
هێرۆ ووتی”هه‌ندێك له‌و درامایانه كاركته‌ری شه‌ڕه‌نگێزی تیایه كه ده‌بێته هۆی لادانی خوێندكار‌و به‌داخه‌وه خوێندكارمان هه‌یه كه هه‌مان ڕۆڵی ئه‌و ئه‌كته‌رانه ده‌بینێت كه شه‌و له‌دراماكاندا بینیویه‌تی، بۆنمونه ئه‌كته‌ر هه‌یه كه‌سایه‌تیه‌كی فێڵبازی هه‌یه له‌دراماكاندا ئه‌ویش له‌ناو خوێندنگادا هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕێت، جگه‌له‌وه‌ی به‌شێك له‌خوێندكاران هۆش‌و خه‌یاڵیان له‌لای دراماكه‌یه”
له‌وباره‌یه‌وه داستان مه‌جید، توێژه‌ری ده‌رونی ئاشكرایكرد “ئێستا له‌هه‌ندێ خوێندنگا هه‌ڵمه‌تی سه‌یرنه‌كردنی به‌شێك له‌و درامایانه‌و له‌وانه درامای وێستگه‌ی ته‌كسی ده‌ستی پێكردوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رو مامۆستایانی خوێندنگه‌وه كۆبونه‌وه‌ی دایكان‌و باوكان ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت چونكه له‌زۆربه‌ی خوێندنگاكان خوێندكاران وته‌كانی ناو دراماكان دوباره‌ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك گاڵته‌كردن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری ده‌ریده‌بڕن”
(خوێندكارێكی كوڕ به‌كچێك ده‌ڵێت تۆ سنگت وه‌ك سافییه بۆ ناچی سلیكۆنی تێبكه‌ی) (یان خوێندكارێكی كچ به‌كوڕێك ده‌ڵێت تۆ عوسمانیت وه كوڕیش به‌كچ ده‌ڵێت تۆ شازیمانی) (منداڵێك به‌دایكی ده‌ڵێت باكوڕمان بێت چونكه شه‌ره‌فه) ئه‌وانه نمونه‌ی وته‌كانی ئه‌و توێژه‌ره‌ن كه له‌زاری مامۆستاكانی وه‌رگرتوه ده‌ڵێت”ئه‌و وتانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر كاریگه‌ری خراپی ئه‌و درامایانه له‌سه‌ر ده‌رونی منداڵ، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان چوزانن سلیكۆن چییه؟ شه‌ره‌ف چییه؟ به‌لاَم ئه‌وه‌ی بیستویه‌تی‌و وبینیویه‌تی دوباره‌ی ده‌كاته‌وه”
بۆیه ئه‌و توێژه‌ره پێشنیار ده‌كات له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م درامایانه‌دا پێویسته خێزان كات بۆ سه‌یركردنی تیڤی منداڵ دابنێت، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌كانیش به‌رنامه‌و درامایه‌ك په‌خش بكه‌ن كه شیاوی ئاستی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگا بێت زیاتر بۆ په‌روه‌رده‌ی دروستی منداڵ‌و تاكی كۆمه‌ڵگا بێت‌و له‌قوتابخانه‌ش كه خێزانی دوه‌می منداڵه‌پێویسته مامۆستایان هانده‌ری خوێندكاربن بۆ سه‌یركردنی كه‌ناڵ‌و به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
ئه‌و مامۆستایه باسی له‌وه‌شكرد كه ڕاسته مامۆستایان پێویسته ڕۆڵ بگێڕن به‌لاَم به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م له‌سه‌رشانی دایك‌و باوك‌و خێزانه‌كانه”
سەرچاوە : ئاوێنە