هەروەک چۆن خواردنی باش سوود بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەهەمان شێوە سوودی بۆ مێشکی مرۆڤیش هەیە.
مێشکی مرۆڤ هاوشێوەی سییەکان و دڵ و ماسولکە پێویستی بە بری پێویستی نیترۆجین هەیە لە خانەکانیدا، لێرەدا باس لە هەشت جۆر خواردن دەکەین کە سوودی بۆ خانەکانی مێشک هەیە.
١– نیشاستە
هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی جەستە، مێشکیش بە بێ بوونی ووزە ناتوانێت کاربکات ، توانای سەرنجدان و کارکردنی مێشک ڕاستەوخۆ بەستراوە بە بوونی بەشی پێویستی وزە کە لەسەر شێوەی شەکری گلوکۆز دەدرێت بە خانەکانی مێشک.
هەڵبژاردنی ئەو جۆرە خواردانەی کە پێکهاتەی نیشاستەن و بڕی کەمی شەکریان تێدایە هاوکاردەبێت لە دەردانی لەسەرخۆی گلوکۆز لە خوێندا، کە ئەمەش وادەکات بە درێژایی ڕۆژەکە چوست و چالاکبیت، خواردنی سیریاڵی گاوەیی ، نانی جۆ و پاستای قاوەیی چەند نمونەیەکن لە نیشاستەی کەم شەکر
٢-ڕۆن ماسی
مادەی ڕۆن ماسی (EFAs)یەکێکە لەو پێکهاتەیەی کە جەستەی مرۆڤ توانای دروستکردنی نیە، بەڵام دەتوانرێت لە ڕێگەی حەب و خواردنەوە دەستبکەوێت، بەربڵاوترین حەبی ڕۆن ماسی ، حەبی ئۆمێگا ٣ یە کەبڕی پیویستی هەردوو DHA وEPA تێدایە، خواردنەکانی سۆیا و دەنکە کولەکە و ڕۆنی بادەم و مسی سامۆن چەند نمونەیەکی دیکەی خواردنن کە لە پێکهاتەیاندا ڕۆن ماسی هەیە.
بە پێی توێژینەوەیەکدا لە زانکۆی توتفسی ئەمریکا دەرکەوت خواردنی توتڕک، کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزکردنی توانای یادکردنەوە (زاکیرە) هەیە.
٤- تەماتە
تەماتە بڕێکی باشی مادەی لیکۆپینی تێدایە کە دەتوانێت ڕێگری بکات لەو زیانانەی توشی خانەکانی مێشک دەبن لە کاتی توشبوون بە نەخۆشی ئەلزایمەر (خڵەفاوی) و دێمێنشیا.
٥-ڤیتامین
ڤیتامینەکانی B6 و B12 و مادەی ئاسن هانی دەردانی مادەی هۆمۆسیتیەن دەدات لە خوێندندا، کە کاردەکاتە سەر کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی توشبوون بە جەڵدە و نەخۆشی ئەلزایمەر، لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر ژمارەیەک کەسی بەتەمەن ئەنجامدرا، لەدوای پێدانی بڕێکی زۆری هەردوو ڤیتامینەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ، دەرکەوت ڕێژەی بچوکبوونەوەی خانەکانی مێشکیان بەشێوەیەکی زۆر کەمیکردووە.
ڕۆژی مشتێک لە دەنکە کولەکە بەسە بۆ بەدەستهێنانی بڕی پێویستی مادەی زینکی تێدایە، کە کاریگەرە لەسەر توانای بیرکردنەوە .
٧-برۆکلی
برۆکلی ڤیتامین k تێدایە کە کارەبای مێشک زیاد دەکات و توانای کارکردنی زیاد دەکات.
٨- گوێز
گوێز بڕێکی باشی ڤیتامین E تێدایە ، بۆ میشکی مرۆڤ زۆر بەسوودە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی چونەتە تەمەنەوە.
ئا: ساکار سەدرەدین