

1- هەنگوین : دەتوانیت هەنگوین لە ژەمی خواردنی بەیانیاندا بیخۆیت یان لەگەڵ شەربەتی سروشتی تێكەڵاوی بكەیت ،ئەمە وادەكات ئارەزووی خواردن زیاد ببێت .
2- ئەڤۆگادۆ : دەتوانیت ڕۆژانە پارچەیەك لەم میوەیە بخۆیت بۆ ئەوەی ئارەزووی نانخواردنت زۆر ببێت و كێشت زیاد بكات .
3- هێلكە : بۆ ئەوەی كێشت زیاد بكات بەشێوەیەكی بەرچاو ڕۆژانە چوار هێلكە بخۆ.
4- گۆشتی سوور : بەڵام زیاددە ڕەوی مەكە لە خواردنیدا هەفتەی دوو پارچە گۆشتی سوور بخۆیت زۆر بەسوودە لبۆ زیادبوونی كێش .
5- شیری چەور وئەو بەرهەمانەی شیر كە چەوری لە پێكهاتەیاندا هەیە جگە لەوەی ڤیتامین و كانزای پێویست بە جەستەت دەبەخشن لە هەمان كاتدا كێش و ئارەزووی نانخواردن زیاد دەكەن .
6- خواردنی هەموو جۆرەكانی پەنیر كالۆری باش بە جەستە دەدەن و كێشت زیاد دەكەن .
7- خواردنی زەیتون لەگەڵ چەند كەوچكێك لە زەیتی زەیتوون كێشت زیاد دەكات و زۆر بەسوودیشە بۆ تەندروستی .
8-ئەگەر دەتەوێت قەڵەو بیت ئەوە هەمیشە چەرەس و گوێزت پێ بێت و بیخۆ .
9-بەرهەمەكانی دانەوێڵە ، لەبەر ئەوەی نیشاستەی زۆر لە پێكهاتەیدا هەیە یارمەتیت دەدات كێشت زیاد بكات .
10- پەتاتە ، یەكێكە لە باشترین و گونجاوترین بژاردەكان ، جگە لەوەی ڤیتامین سی بە لەش دەدات لە هەمان كاتدا كالۆری پێویست بە جەستەش دەدات و قەڵەوت دەكات ، خواردنی پەتاتە بە كوڵاوی و سورەوكراوی بەسوودە بۆ زیادبوونی كێش .
سەرچاوە:almrsal.