زۆرجار لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین كه كه‌سێك پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ده‌مرێت. هه‌ندێك هۆكاری ئه‌مه بۆ شه‌یدابونی ئه‌و دوانه بۆ یه‌كتر ده‌گێڕنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌و وته‌یه جه‌ختده‌كاته‌وه كه له‌كۆنه‌وه وتراوه: خۆشه‌ویستی مرۆڤ ده‌كوژێت.
به‌ڵام دیاره ئه‌م وته‌یه نه‌ك ته‌نها له‌هیچه‌وه نه‌هاتووه‌و به‌ڵكو چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیش هه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
توانای مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر به‌رگه‌گرتنی ئه‌و شۆكه سۆزدارییه‌ی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستێكه‌وه دروست ده‌بێت، جیاوازه. ره‌نگه ئه‌م شۆكه به‌هۆی توشكردنی مرۆڤ به نه‌خۆشی موته‌لازیمه‌ی دڵی شكاو، كوشنده بێت به‌ڵام توانای پیاوان و ژنان بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌م شۆكه، جیاوازه.
ماڵپه‌ڕی فۆكۆسی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌دا 2.5 ی توشبوانی نه‌خۆشی ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی ماندوێتیی سۆزدارییه. له‌زۆربه‌ری حاڵه‌ته‌كانیشدا ده‌كرێت دڵ له‌م نه‌خۆشییه چاك ببێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه، كوشنده بێت.
توشبون به نه‌خۆشی موته‌لازیمه‌ی دڵی شكاو هه‌ر له‌ساتی بیستنی هه‌واڵی تراژیدی ده‌ستپێده‌كات. توشبوو روبه‌ڕوی ئازارێكی توند له‌سنگ و دڵ ده‌بێته‌وه‌و كێشه له‌هه‌ناسه‌دانیدا ده‌ستپێده‌كات. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ گرژبونی خوێنبه‌ره‌كانی تاجی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دواتریش كێشه له‌هه‌ڵدانی خوێن بۆ دڵ، دروستده‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی جه‌ڵده‌ی ئاسایی دڵ، توشبون به موته‌لازیمه‌ی دڵی شكاو ته‌سكبونه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی خوێنی لێناكه‌وێته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی له‌سه‌دا 5ی ئه‌م حاڵه‌تانه، به مردن كۆتاییان دێت.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه دوو لێكۆڵه‌ر به‌ناوه‌كانی نیكۆڵاس كریستاكیس و فیلیكس ئیلفریت له‌زانكۆی ویسكۆنسۆن مادیسۆنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیانداوه‌و حه‌وت ساڵی خایاندووه، ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له‌لای هاوسه‌رداره به‌ساڵاچووه‌كان، زیاتره.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌و پیاوانه‌ی ژنه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ری مردنیان به نه‌خۆشی موته‌لازیمه‌ی دڵی شكاو زیاتره‌و ده‌گاته له‌سه‌دا 18ه. به‌ڵام ئه‌گه‌ری مردنی ئه‌و ژنانه‌ی مێرده‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌سه‌دا 16یه.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: aljazeera.net